له به‌ریتانیا، ژنێكی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌م، به لێكردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له گۆشتی مه‌چه‌كی چاره‌سه‌ر كرا، دووباره ده‌ستی به ژیان كرده‌وه.
"هایپه‌ر جۆنسن" 29 ساڵ، له‌گه‌ڵ "ڕۆز" كچه بچووكه‌ی و مێردەکەی له "لیشفیلد"ی به‌ریتانیا ده‌ژیان، ماوه‌یه‌ك هایپه‌ر هه‌ستی به ئاوسان و هه‌وكردنێك كرد له‌ناو ده‌میدا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری لێ به‌دی نه‌كردبوو، كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر خۆی كرد و وای زانی ته‌نیا هه‌وكردنێكی ئاسایییه.
ڕۆژێك ئازار و خوێن لێهاتنی ناو ده‌می تووشی ترسی كرد، به‌ده‌م بازاڕكردنه‌وه هه‌ستی به زیادبوونی ئازار و ئێشه‌كه‌ی كرد، بۆیه خۆی پێ نه‌گیرا و به زووترین كات به‌ره‌و لای پزیشكی نزیكترین نه‌خۆشخانه ڕۆیشت، پزیشكه‌كان ئاگاداریان كرده‌وه كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی ناو ده‌م بووه، ئێسته له قۆناغی مه‌ترسیداری چواره‌میدایه.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش زۆر به خێرایی بڕیاری نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ دا، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش نزیكه‌ی هه‌شت سه‌عاتی پێ چوو تا ئه‌و هه‌وكردن و برینه لێ بكه‌نه‌وه، به‌شێك له زمانیان لێ كرده‌وه و هه‌ندێك شه‌ویلگه‌یان بۆ شكاند، بۆ ئه‌وه‌ی به باشی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ری پاكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام بده‌ن، له كۆتای كاره‌كه‌شدا، پارچه‌یه‌ك گۆشتی مه‌چه‌كیان بۆ لێ كرده‌وه، له شوێنی زمانی دایان نا.
ئه‌م كاره‌ش نانخواردنی له هایپه‌ر قورس كرد، بووه هۆی دابه‌زینی 13 كیلۆ كێشی جه‌سته‌ی، هه‌روه‌ها ده‌نگی گۆڕابوو له كاتی قسه‌كردن، به ئه‌سته‌م ده‌تتوانی بیناسیته‌وه.
دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئاماده بووه ئازاری زیاتر بچێژێ له پێناو كچه‌كه‌ی، چونكه ده‌یه‌وێت خۆی به‌خێوی بكات و گه‌وره‌بوونی به چاوی خۆی ببینێت.