بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕوونكردنەوەیەكی تر دەدات

:: PM:06:06:23/09/2017 ‌
بافڵی كوڕی جەلال تاڵەبانی دوای ئەوە پۆستێكی لەبارەی دواخستنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بڵاو كردەوە، ئێستە ڕای دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەموو 23ی ئەیلوول، باڤێڵ تاڵەبانی لە پۆستێكی فەیسبووك لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی كردەوە،"دوای ئەوەی نووسینێك بە (هەڵە) لەلایەن یەكێك لە كارمەندانی بەشی راگەیاندنی نووسینگەكەمان لە لاپەڕەی فەرمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاو كرایەوە، بۆیە دوای ئاگەداركردنەوەی بەڕێوەبەری نووسینگە، بابەتەكە لادرا."

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە،  ئێستە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەوڵی بێ وچانە بۆ ئەوەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و وڵاتانی دنیا بگەنە رێككەوتنێك ‌و هەم كێشەكانمان چارەسەر بكەین ‌و هەم گەلەكەمان بە مافی رەوای خۆی شاد بكەین.
 
دوا بەدوای پۆستەكەی بافڵ تاڵەبانی، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی دواخستنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند ئەوە هیچ بنەماییەكی راستیی نییە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم