زۆربه‌ی كات گوێتان لێ ده‌بێت كه خواردنی شوكوڵاته زیانی زۆری ھه‌یه و زیانبه‌خشه ئه‌گه‌ر بخورێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ریخستووه كه سووده‌كانی شوكوڵاته زۆرن.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، خواردنی شوكوڵاته كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی ھه‌یه بۆ ژنانی دووگیان، هه‌روه‌ها گاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌ڵه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌ڵمانییه كه تایبه‌ته به ته‌ندروستی و جوانكاری ئاماژه به‌وه ده‌كات، لێكۆڵه‌ره‌وان ھه‌ستاون به پشكنینی 129 ژن، له ماوه‌ی 12 مانگدا، كه ئه‌م ژنانه له قۆناغی ھه‌فته‌ی 11 بۆ ھه‌فته‌ی 14 بوون، ئه‌م ژنانه كران به دوو گرووپ، یه‌كه‌میان 30 گرام له شوكوڵاته‌یان خوارد كه ڕێژه‌ی ماده‌ی "فلافۆنۆڵ"ـی تێدا زیاد بووه، دووه‌م گرووپیش به ھه‌مان شێوه 30 گرام له شوكوڵاته‌یان له ڕۆژێكدا خوارد، به‌ڵام ماده‌ی "فلافۆنۆڵ"ـی تێدا كه‌م بوو.
له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ھه‌ردوو جۆری شوكوڵاته‌كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه و وێڵاشی دایكه‌كه ھه‌بووه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كان پێیان وایه خواردنی شوكوڵاته به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه یارمه‌تی ژنانی دووگیان ده‌دات، سوڕی خوێنیان چالاك ده‌كات.