كۆمەڵكوژی كورد بە دەستی عەرەب و تورك و فارس

:: PM:06:50:24/09/2017 ‌
بەشی یەکەم

پاش شۆڕشی گەلانی ئێران، زنجیرەیەك كۆمەڵكوژیی خەڵكی شار ‌و گوندەكانی كوردستانی ئێران دەستی پێ كرد و كۆمەڵێك لە خەڵكی كوردستان پێچەوانەی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتییەكان و بێ‌ هۆ بوونە قوربانی.

كۆمەڵكوژیی قارنێ ١٩٧٩ زاینی

 كوشتنی ٦٨ كەس لە خەڵكی گوندی قارنا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانە لە ڕێككەوتی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران. گوندەكەی قارنێ یان قارنە یان قارنا گوندیكی كوردنشین لە ٧ كیلومتری لە باشووری ڕۆژئاوایی شاری نەغەدەیە كە لە شارستانی نەغەدە كەوتووە. 

لەگەڵ هاتنە سەركار و جێگیربوونی سیستەمی "كۆماری ئیسلامیی ئێران" لە بەهاری ١٩٧٩، هەوڵێكی بەربڵاو بۆ گفتوگۆی نێوان كورد و دەسەڵاتی نوێی تاران درا، كە هەر خێرا و لە ماوەی شەش مانگی یەكەمیدا تووشی شكست هات. سەرنەكەوتنی گفتوگۆی نێوان حكوومەتی نوێی ئێران و هێز و لایەنە كوردییەكانی كوردستان ڕێگەی توندوتیژی لە وڵاتە خۆش كرد، كە قوربانییەكی زۆری هەر لە خەڵكی مەدەنی تا سەربازی و چەكدار لێكەوتەوە.

كۆمەڵكوژییەكەی گوندی "قارنێ" لە ٢ی ٩ی ١٩٧٩دا، بە بناغەی ڕاگەیاندنی شەڕ دژی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دادەنرێ، كە تێیدا ٦٨ كەس لە خەڵكی بێگوناهی ئەو گوندەی كوردستان لە نەغەدە كۆمەڵكوژ كران.

ڕووداوەكە پاش ئەوە هات سوپای نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناوی تۆڵەكردنەوەی چالاكییەكی سەربازیی پێشمەرگە لە (دوئاوان، ناوچەی نەغەدە) سوپایەكی پڕچەكیان بە تانك و تۆپ هێنایە سەر گوندی قارنێ، كە تێیدا مەلا حەسەنی (نوێنەری خومەینی لە دەڤەری ورمێ) ڕۆڵی كارای تیادا گێڕا.

ڕۆژنامەی فەرمی و حكوومیی ئیتلاعات لە ١٢ی كانوونی یەكەم ١٩٧٩دا، لە زاری یەكێك لە هێرشبەرانی سەر گوندەكە ئاوای باس دەكا: خەڵكی بێگوناهیان هەر لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج كوشت و سەربڕی. لەنێویاندا مامۆستای مزگەوتی گوند بوو كە هەوڵی دا بە قورئانەوە رێگە لە كوشتاری خەڵك بگرێ، بەڵام چەكدارانی دەوڵەت دەستبەجێ سەریان بڕی و تا ئێستەش سەری نەدۆزرایەوە. دایك و منداڵ و كۆرپەڵە بەیەكەوە دەكوژران و ... تاد.

لە ڕێكەوتی ١ی ئەیلوولی ١٩٧٩ لە وێستگەی پۆلیس لە دووئاو پیكدادانێك لەنیوانی هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزەكانی چەكداری جەوانمەرد، كە لە خەڵكی نەغەدە بوون ڕووی داوە، كە لە ئەنجامی ١٥ كەس لە چەكدارەكانی جەوانمەرد كوژراون. بڕێكیش داوا دەكەن، كە جەوانمەردەكان چەكدار نەبوونە و بۆ سەردانی بنەماڵەكانیان لە جەڵدیان هاتبوونە نەغەدە و كەوتبوونە بۆسەی دیموكراتەكان. بەدوای گواستنەوەی لاشەی كوژراوەكان بۆ نەغەدە خەڵكی ئاپۆرەیان دا و ژمارەیەك لە توركمانەكان و خزمانی كوژراوەكان دەیانەوێت تۆڵە لە كوردەكانی شار بكەنەوە. بەڵام ڕێشسپییەكانی شار بەرەوانییان كرد و پێشی كوشتاری كوردەكانیان گرت. بەڵام ئەم دۆخە بوو بە سەبەبی كۆچی كوردەكانی شاری نەغەدە و گوندەكانی دەورووبەری.

عەزیم مەعبوودی (كە بە وتەی مەهدی بەهادوران نوێنەری حوسێن عەلی مونتەزیر، ئەو لە بەرپرسەكانی ئەم كۆمەڵكۆژی دەزانێت)، بۆ ڕیشسپیییەكان و كوێخای گوندی قارنێ نامەیەكی نووسیبوو، كە لە نێوی دەڵێت:

(بالوول گولیستان، عەزیز بازدار و خەلیل خوسرەوی.
سڵاوتان دەكەم و تكاتان لێ دەكەم هەم خۆتان و هەمیش براكانی تر لە گوندەكەی قارنێ بۆ هینانی خواردەمەنی هات و چوون بكەن. هەركەسێك بچووكترین ناخۆشی و ئازارێك بۆ جەنابتان یان برا كوردەكانی تر دروستی كرد، بێدرەنگ بە ئینتیزامات یان بە خۆدی من ڕابگەیەنین تا بە ناوی دژەئینقیلاب دەستبەسەری بكەین و ڕادەستی پایە دەوڵەتیاكانی بكەین. هێج ترس و ئازارێكتان نەبیت چۆن ئیمەیش براكانی ئیوەین. ڕێزم هەیە - حاج عەزیم مەعبوودی - واژوو - ٦ شەهریوەری ١٣٥٨ی كۆچیی هەتاوی ٢٨ی ئابی ١٩٧٩).

بەدوای ئەم نامە خەڵكی ئاوایی لە كۆچكردن پاشگەز بوون و دەڵگەش بوون، كە هەڵمەتێك لە كاردا نییە. بەڵام لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ چوار دوەر لە قارنێ گێڕا و نزیك بە سەعات یەكی نێوەڕۆ، نزیكەی سەت كەس كە جڵوبەرگی سوپای پاسدارانیان لە بەردا بوو و بە ژ-٣ و قەدارە هاتن بە ناوی گوندەكە.

مەحموود مەستوورزادە مەلایی گوندی قارنێ، زانیبوو ئامانجی چەكدارەكان چییە، قورئان هەڵدەگیرێت و لە ئەوان دەیەوێت بۆ شیفاعەتی قورئان لە كوشتاری خەڵك چاوپۆشی بكەن، بەڵام چەكدارەكان دەیكۆژن و سەری دەپەڕێنن. ئەوانەی توانیبوون خۆیان بشارنەوە یان دەربچن گیانی ساغیان ڕزگار كرد و ئەوانەی تر كە ٦٨ كەس بوونە لە سێ سەعات بەتەواوی كوژراون. ئەوانەێك كە دەرچووبوون پەنایان بە كێوستانی بوداخ برد. پشتگێریكردنی هێزەكانی چەكدار لەگەڵ تۆپ و تانك نیشانەیەك بوو، كە دەوڵەتی ئیسلامی پشتێوانی ئەم كۆمەڵكوژیەیە. هەروەها نووسینی نامە بە دەستی عەزیم مەعبوودی بەر لە كوشتار و بەشداریكردنی ناوبڕاو لە كۆمەڵكوژیی خەڵكی قارنێ، ڕێك كرا و بوونی ئەم هەڵمەتە بەڕوونی ئاشكرا دەكات.

سەرچاوە/ ویکیپیدیا











وشە - ژیڤان خۆرانی