زۆرێك له ئێمه، له‌به‌ر بوونی ده‌وام یان خوێندنێكه‌وه به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین، ئه‌م زوو هه‌ستانه‌ش زۆر بێزارمان ده‌كات، به ئه‌سته‌م له‌سه‌ر جێگاكه‌مان هه‌ڵده‌ستین، نازانین چۆن وامان لێ بێت به وزه و هێزێكی زۆره‌وه له خه‌و هه‌ڵبستین.
ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" باشترین چاره‌سه‌ری له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكی ده‌روونییه‌وه بۆ زوو له‌خه‌و هه‌ستان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌م ڕێنوێنییانه بڕۆیت، زۆر به وریایی به تواناوه ده‌توانین له‌خه‌و خه‌به‌رت بێته‌وه:
_ له‌سه‌ر لای چه‌پی سیسه‌مه‌كه‌ت پاڵ بكه‌وه و ڕوو له لای ڕاستت بكه.
_ بیجامه‌ی فش و كاڵی وه‌ك ڕه‌نگی زه‌رد له‌پێ بكه.
_ زه‌نگی خه‌به‌ربوونه‌وه‌كه‌ت، به گۆرانی یان موزیكێكی تایبه‌ت دابنێ، به مه‌رجێ لای تۆ خۆش بێت.
_ بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك، ڕاهێنانی به‌یانیان بكه.
_ بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك له‌سه‌ر سه‌ر بوه‌سته.
_ نانێكی به‌یانی ته‌ندروست بخۆ.
زانایان و پسپۆڕانی ته‌ندروستی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر به‌یانیان به‌م شێوه‌یه له خه‌و هه‌ستیت، بۆ ته‌واوی ڕۆژه‌كه جه‌سته و مێشكت هێور ده‌بێته‌وه، هه‌ست به كه‌مخه‌وی و هیلاكی ناكه‌یت.