له یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، چوار منداڵ له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا به‌یه‌ك سك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر چاویان به دنیا هه‌ڵهێناوه.
ئیڤان عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی CMC""ی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند :"ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ته له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان تۆمار بكرێت، سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستی منداڵه‌كان زۆر باشه و ئێسته گه‌راونه‌ته ماڵه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش دایكه‌كه ته‌ندروستییه‌كی باشی بۆ فه‌راهه‌م كرا له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان".
ئاشكرای كرد، "منداڵبوونه‌كه به شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بووه و له ژێر چاودێری پزیشكی به‌ریز (د. قانیعه به‌رزنجی) نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دایكه‌كه كراوه و منداڵه‌كان له‌دایك بوونه".
نه‌خۆشخانه‌ی شاری ڕاوێژكاری پزیشكی "CMC" له هه‌ولێر، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستی "له فریاكه‌وتنه‌وه تا گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌ری" له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌موو به‌شه پێو‌یسته‌كانی پزیشكی تیادا كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك چاره‌سه‌ری تایبه‌تیشیان هه‌یه كه له عێراقدا ته‌نیا ئه‌وان خستوویانه‌ته ناو كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه، له‌وانه "منداڵبوون له‌ناو ئاو"دا.