ژنێك له هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات و منداڵێكی ده‌بێت تووشبووی تالاسیمایه، مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی ده‌دات، ماڵی براكانیشی ئاماده نین به‌خێوی بكه‌ن و هه‌رجاره‌ی له‌لای خزمێكی ده‌بێت، كوڕێك ده‌ناسێت و ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ئه‌و كوڕه نایهێنێت و به هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی دوور ده‌خاته‌وه، ئێسته ئه‌و كچه پێنج مانگه له داڵده‌ی ئافره‌تان (شه‌ڵته‌ره) و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێته ده‌ره‌وه خزمه‌كانی ده‌یكوژن.
زه‌ینه‌ب، ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌یه كه ماوه‌ی پێنج مانگه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی خێزانه‌كه‌ی له داڵده‌ی ئافره‌تانه و ده‌ڵێت، هیچ كه‌س سه‌ردانی نه‌كردووه، ته‌نیا هه‌واڵیان بۆی ناردووه له‌و شوێنه ده‌ربچێت ده‌یكوژن.
ئه‌و ئێسته وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، هیچ هیوایه‌كی به ژیان نه‌ماوه و ده‌ڵێت، ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی هۆكاری چوونی بووه بۆ داڵده‌ی ئافره‌تان به سزای خۆیی بگه‌یه‌نرێت. زه‌ینه‌ب چیرۆكی ژیانی بۆ "وشه" باس ده‌كات و ده‌ڵێت، له دوای مردنی دایك و باوكی، هیچ خۆشییه‌كی له ژیانی نه‌بینیوه، هه‌ر شوێنێك ڕووی لێ كردووه به‌جۆرێك به‌كاریان هێناوه و دواتر فڕێیان داوه.
"ته‌مه‌نم 21 ساڵ بوو دایك و باوكم كۆچی دوایییان كرد، كه‌وتمه ژێر ده‌ستی دوو برا و براژن، یه‌ك له یه‌ك خراپتر بوون، هه‌ر جاره و یه‌كێكیان ده‌ریان ده‌كردمه ماڵی ئه‌وه‌ی تریان و سووكایه‌تی نه‌ده‌ما ئه‌و دوو براژنه‌م پێم نه‌كه‌ن، هه‌موو جارێش به براكانم به لێدانیان ده‌دام، چه‌ند جار براكانم به قایش و به شیش لێیان دام، بۆیه خوا خوام بوو داواكارییه‌كم بێت و هاوسه‌رگیری بكه‌م تا له‌و ژیانه ڕزگارم بێت".
زیاتر ده‌ڵێت، ماڵێكی ناسیاومان هاتنه داخوازیم، به‌ڕواڵه‌ت زۆر باش بوون، من گوتم ڕزگارم ده‌بێت و ده‌چمه ماڵی خۆم، به‌ڵام دوای هاوسه‌رگیریش هه‌ر هه‌مان شتم به‌سه‌ر هاته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌سووم و سێ بووكی تری‌دا له یه‌ك ماڵ ده‌ژیاین، ئه‌وان چونكه بارودۆخی منیان ده‌زانی له ماڵێ براكانم، هه‌میشه پێیان ده‌گوتم، "ئه‌گه‌ر نان و شه‌قیشت پێ بده‌ین ده‌بێ ده‌ستمان ماچ بكه‌ی چونكه لێره له به‌هه‌شت ده‌ژی له ماڵێ براكانت له دۆزه‌خ بووی".
زه‌ینه‌ب دووگان ده‌بێت و ده‌بێت به‌خاونی كچێك، به‌ڵام كچه‌كه‌ی تووشبووی تالاسیمایه، مێرده‌كه‌ی و ماڵی خه‌سووی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی تریشیان هاوشێوه‌ی ئه‌و كچه نه‌بن، بڕیار ده‌ده‌ن كوڕه‌كه‌یان ته‌ڵاقی بدات، ئه‌و كه هیچ شوێنێك نییه به ئارامی تێدا بژیت، مانه‌وه له ماڵی مێرده‌كه‌یدا به هه‌موو جۆرێك قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لێی جیا ببێته‌وه، بۆیه له ماڵه‌كه‌ی ده‌ری ده‌كات و دوای چوار جار له دانیشتنی دادگا، دادوه‌ر بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان ده‌دات.
ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماڵی براكه‌ی به‌و مه‌رجه ڕازی بوون بچێته‌وه لایه‌ن، حاشا له كچه‌كه‌ی بكات و له به‌رده‌م دادوه‌ردا بڵێت نایه‌وێت بشیبینێت، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌وه كه دوو ساڵه دادوه‌ر منداڵه‌كه ده‌داته‌وه به دایكی، به‌ڵام ئه‌و ناوێرێت قبووڵی بكات، بۆیه منداڵه‌كه ده‌درێته‌وه به ماڵی باوكی.
(زه‌ینه‌ب) باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه، برا و براژنه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ری زۆر خراپتر بووه، بۆیه هه‌ر جاره و له ماڵی خزمێكی ماوه‌ته‌وه، دوای ساڵێك له جیابوونه‌وه‌كه‌ی (زه‌ینه‌ب) كوڕیك ده‌ناسێت و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ ده‌دات كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات و له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ساڵه ناخۆشانه‌ی له ته‌مه‌نی ڕۆیشتووه، ژیانێكی زۆر خۆشی بۆ دروست بكات.
ئه‌و كوڕه سه‌ره‌تا به‌ڵێنی پێ ده‌دات كه له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌چێته دوای، به‌ڵام ئه‌و دوو مانگه درێژه ده‌كێشێت بۆ دوو ساڵ و شه‌ش مانگ. زه‌ینه‌ب ده‌ڵێت، هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك دوای ده‌خست، جارێك ده‌یگوت دایكی نه‌خۆشه و جارێك پرسه‌یان هه‌یه و جارێكی تر باوكی نه‌خۆشه، ده‌شڵێت ٢٥ مسقاڵ زێڕم هه‌بوو هه‌رجاره و پارچه‌یه‌كم بۆی ده‌فرۆشت جارێك بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و جارێك بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێل و چه‌ند شتێكی تر.
دوا شه‌وی زه‌ینه‌ب له ماڵی براكه‌یدا ئه‌و شه‌وه‌یه كه بڕیاره له‌گه‌ڵ عومه‌ری خۆشه‌ویستیدا یه‌كتر ببینن و براكه‌شی پێیان ده‌زانێت. زه‌ینه‌ب ده‌ڵێت سه‌عات 12ی شه‌و بوو، چاوه‌ڕوانم كرد هه‌موویان بخه‌ون ئه‌وكاته من بڕۆم بۆ بینینی، به‌ڵام براكه‌م پێی زانی بوو، بۆیه هه‌ر كه ئێمه ده‌رچووین ئه‌ویش به ئۆتۆمۆبێل دوامان كه‌وت، حه‌وت فیشه‌كه‌ی پێوه ناین، به‌ڵام هیچیان به‌ر ئێمه نه‌كه‌وتن، براكه‌م له‌وێ له‌گه‌ل ئۆتۆمبێلێكی تر تووشی ڕووداو بوو، ئێمه‌ش بۆی ده‌رچووین.
ئه‌و نایشارێته‌وه كه ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بڕوات و هه‌ر ئه‌و كاته تكای لێ كردووه به‌یه‌كه‌وه بڕۆن، به‌ڵام بێ‌ئاگا بووه له‌وه‌ی عومه‌ر ته‌نیا ویستوویه‌تی كاتی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت.
زه‌ینه‌ب باس له‌وه ده‌كات، دوای دووركه‌وتنه‌وه‌یان له هه‌ولێر له نزیك ئاوه‌دانییه‌ك. عومه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی ڕاگرتووه و ده‌مانچه‌ی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ری و پێی گوتووه "ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌چیته خواره‌وه ده‌تكوژم".
ئه‌و ژنه ئاوا باسی ئه‌و ڕووداوه ده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌مانچه‌ی خسته سه‌ر سه‌رم و گوتی دانه‌به‌زی ده‌تكوژم، منیش له‌تاو ڕۆحی خۆم دابه‌زیم، به‌پێی خواستی سه‌عات 12 و نیوی شه‌و به تاریكی خۆم گه‌یانده ماڵێك باسی ژیانمم بۆ كرد، ئه‌وانیش منیان دا به پۆلیس، پۆلیسیش منیان هێنا بۆ داڵده‌ی ئافره‌تان، ئێسته لێره بێ كه‌سی كه‌وتووم و هیچ هه‌واڵێكی عومه‌ر نازانم، هه‌رچه‌نده سكاڵام لێ كردووه، به‌ڵام نه‌گیراوه، چونكه ئه‌و ناو و ناونیشان و هه‌موو شتێكی به هه‌ڵه به‌من دابوو.
وشه/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان