له‌كاتی گه‌یشتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی رووحانی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌ڵام وه‌زیری پیشه‌سازی ئێران له پێشوازی ئه‌ردۆغاندا بوو، ئه‌مه‌یش سه‌رنجی میدیاكانی ڕ‌اكێشا و ئه‌ردۆغان تا گه‌یشتنی به هۆڵی پێشوازی ڕووی خۆی بۆ وه‌زیری پیشه‌سازی ئێران وه‌رنه‌گێڕا و گرژی به ڕووخسارییه‌وه دیاربوو.
دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4ى تشرینى یه‌كه‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا به سه‌ردانێكى فه‌رمی گه‌یشته كۆماری ئیسلامیى ئێران، له فڕۆكه‌خانه‌ى میهر ئاباد له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌دار وه‌زیرى پیشه‌سازی و بارزگانى پێشوازی لێكرا، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى لاى ئه‌ردۆغان دروستكرد و لادانه له ئه‌ته‌كێتى دیپلۆماسی.
ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه، ئابووری، وزه، بارزگانى، ناوخۆ و رۆشنبیری له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ی كرد, به‌ڵام له پێشوازییدا نه‌ك رووحانى خۆی، به‌ڵكو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش له فڕۆكه‌خانه نه‌بوون بۆ پێشوازی له ئه‌ردۆغان.
بڕیاره ئه‌ردۆغان له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ كۆماری ئیسلامى چاوى بكه‌وێت به حه‌سه‌ن رووحانى و عه‌لى خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیى ئێران.
له دیداریدا له‌گه‌ڵ رووحانی، رووحانی دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان پرسی ریفراندۆمى جیابوونه‌وه‌ى كوردستان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى شاندی توركیا كه وه‌زیرى به‌رگری و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى وزه و ئابووری تێدایه، پێده‌چێت پرسی سه‌ربازی و ئابووری دوو مژاری گه‌رمى دانوستاندنى نێوان هه‌ردوو وڵات بن دژ به ریفراندۆمى جیابوونه‌وه‌ى كوردستان له عێراق.
ئه‌ردۆغان له ساڵی 2015 و 2016یش سه‌ردانی تارانی كردووه و له سه‌ردانی ساڵی 2015یش به هه‌مان شێوه وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له پێشوازیدا بوو له كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی له میدیاكانی دنیا به سوكایه‌تی كردن به توركیا لێكدرایه‌وه.
ئه‌ته‌كێتى دیپلۆماسی و پێشوازی له سه‌رۆكی وڵاتان
رۆژ دواى رۆژ پرسی ئه‌ته‌كێتى دیپلۆماسی له‌نێوان سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكانى وڵاتان گرنگی و بایه‌خی زیاتر پێده‌درێت، ئه‌مه به ئامانجی پته‌وكردنى پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان وڵاتان، له گرنگترین سه‌ردانی نێوان دوو ده‌وڵه‌تیش، سه‌ردانى سه‌رۆكه‌كانه كه به دوو خاڵ له‌وانى تر جیا ده‌كرێته‌وه، كه پێوه‌نداره به به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه و پێشوازی له ئاستێكى زۆر به‌رز و وردی له رێوڕه‌سمى پڕۆتۆكۆڵی تایبه‌ت به سه‌ردانه‌كه تا سه‌رۆكی وڵاتی میوان هه‌ست به گرنگی میواندارییه‌كه بكات و هه‌ست به ئاستی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى خۆی بكات.
له عورفی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و پرسانه به‌گوێره‌ى ئاستى شانده‌كان له‌یه‌كتر جیا كراونه‌ته‌وه و رێك خراون، رێوشوێنه‌كانى پێشوازی دیاری كراون و كه به‌شێكى پێوه‌نداره به قه‌باره‌ى شانده‌كه و ماوه‌ى مانه‌وه و گرنگی وێستگه‌كان و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى ده‌یانبینین.
خاڵێكى تر‌ى گرنگ پرسی پاراستنى شانده‌كه و جێى مانه‌وه‌یانه له هه‌موو رووێكه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنى ئاڵاى ئه‌و وڵاته و رێكخستنى كاتی دیداره‌كان و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان.
جگه له‌مه به‌شێكى تر‌ى گرنگ گۆڕینه‌وه‌ى دیارییه له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام له وڵاتانى ئه‌وروپا به یاسا رێكخراوه نابێت ئه‌و دیارییانه به‌هاكه‌ى به 100 دۆلار زیاتر ببێت و ده‌بێت دیارییه‌كى ره‌مزی بێت.
دیارترین پڕۆتۆكۆڵی دیپلۆماسیی نێوان وڵاتان
1-له سه‌ر ئاستى سه‌رۆكه‌كان: ئه‌مه به‌رزترین ئاستى سه‌ردانی شاندی فه‌رمییه له‌نێوان دوو وڵات، هه‌ر بۆیه‌رێوڕه‌سمى تایبه‌تى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه سه‌رۆكى هیچ وڵاتێك سه‌ردانی وڵاتێكى تر ناكات ئه‌گه‌ر به داوه‌تى فه‌رمى نه‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات ببێته میوانێكى تایبه‌ت و یه‌كێك له كۆشكه‌كان ده‌بێته جێى مانه‌وه‌ی تا كۆتاهاتنى ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه.
سه‌ردانى سه‌رۆك وڵاتان ماناى سیاسی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌شێكى ئاهه‌نگئامێزی شه‌ره‌فی گه‌وره رێكبخرێت چ له كاتى هاتنیدا، چ له كاتی چوونه‌وه‌یدا، زۆر به وردی هه‌موو رێوشوێنه پڕۆتۆكۆڵییه‌كان ده‌گیرێته به‌ر.
جگه له‌مه له‌كاتى گه‌یشتنى سه‌رۆك و پێشوازی لێكردنى له فڕۆكه‌خانه، ئه‌وا 21 ته‌قه ده‌كرێت وه‌ك به‌شێك له پڕۆتۆكۆڵی پێشوازی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، ئه‌وا 19 ته‌قه ده‌كرێت و درێژی فه‌رشه سووره‌كه‌ش 50 مه‌تر ده‌بێت.
2-سه‌ردانى كار: زۆرجار پێى ده‌گوترێت سه‌ردانى فه‌رمی، ئه‌م جۆره سه‌ردانانه له‌نێوان حكوومه‌ته‌كان به به‌رده‌وام هه‌یه و ناچێته ئاستى پڕۆتۆكۆڵی ته‌واو و له به‌خێرهێنان و به‌ڕێكردندا پڕۆتۆكۆڵى ته‌واو ناكرێت، به‌ڵام گرنگی سیاسیی گه‌وره‌یشی هه‌یه.
له‌م جۆره سه‌ردانانه‌دا سه‌رۆك ناچێته پێشوازی شاندی میوان ئه‌گه‌ر شانده‌كه له ئاستى سه‌رۆكیش بێت، جگه له‌مه ئه‌و فه‌رشه سووره‌شی راده‌خرێت درێژییه‌كه‌ى 25 مه‌تر زیاتر نابێت و ته‌قه‌ش بۆ پێشوازی ناكرێت. له‌و سه‌ردانانه‌دا زیاتر گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كان و كار ده‌كرێت و گرێبه‌ستی دوولایه ئه‌نجام ده‌درێت, ره‌نگه پێویست نه‌كات داوه‌تى خوانیش بكرێت.
3-سه‌ردانى تایبه‌ت: ئه‌و جۆره سه‌ردانانه زۆرجار سه‌رۆك یان سه‌رۆكى حكوومه‌ت یان وه‌زیره‌كان به‌مه‌به‌ستى تایبه‌ت ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ره‌نگه سه‌ردانه‌كه بۆ كارێكى تایبه‌ت بێت یان بۆ چاره‌سه‌ر یانیش بۆ گه‌شتوگوزار بێت. بۆ ئه‌م جۆره سه‌ردانانه به گوێره‌ى پڕۆتۆكۆڵى نێوده‌وڵه‌تى پێویست ناكات رێوڕه‌سمى پڕۆتۆكۆڵی له فڕۆكه‌خانه رێكبخرێت و فه‌رشه سووره‌كه‌ش له 10 مه‌تر زیاتر نابێت و هیچ مه‌رج نییه له ئاستى سه‌رۆك یان سه‌رۆك وه‌زیرانیش پێشوازی بكرێت.