هه‌ستیاری لووت، هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشییه‌كانی جیوبی لووت ده‌بنه هۆی تووشبوون به سه‌ر و چاوئێشه و گێژبوون، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جاریش حاڵه‌ته‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت به بوورانه‌وه و كه‌وتن له‌ناو جێ‌دا، ئه‌مانه‌ش به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆس و سه‌رمابوون و بۆنی ناخۆشه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن، چاره‌سه‌ری جیاواز و دره‌نگیان هه‌بووه تا ئێسته.
جیوب له لاته‌نیشتی لووت بۆ خوار و سه‌ری چاو ده‌ست پێ ده‌كات، ئازارێكی زۆر به ته‌واوی ڕووخسار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌شه وا ده‌كات هه‌ست به ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر بكه‌یت له‌كاتی هه‌ناسه‌دان، بۆنكردن و بینین‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ته‌وێت به ئاسانترین ڕێ زوو كۆتا به هه‌موو ئه‌و ئازارانه بێنیت، ئه‌مه‌ش به‌م ڕێگه ئاسانه ئه‌نجام ده‌درێت.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لعه‌ره‌بییه" ڕێیه‌كی جیاوازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازاری هه‌ڵامه‌ت و جیوب لە ڕێگەی پسپۆری شارەزاوە بڵاو كرده‌وه:
زمانت ببه لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌مت، واته په‌ستانێكی زۆر بخه سه‌ر مه‌ڵاشووت، په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ستیشت له نێوانی دوو برۆكه‌ت دانێ و په‌ستانی بكه سه‌ر، بۆ ماوه‌ی 20 چركه به‌م شێوه‌یه بمێنه‌وه، به ئاسانترین شێوه ڕزگارت ده‌بێت له سه‌رئێشه و ئازاری جیوب، بیناییت چاك ده‌بێته‌وه و له‌و لێڵبینییه ڕزگارت ده‌بێت.