به‌هۆى له‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌كدارانى، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى شكسته‌كانی داعش، په‌نا بۆ ژنان ده‌بات له شه‌ڕه‌كانى داهاتوویدا. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، نزیكه‌ى هه‌زار ژنى داعش ئاماده كراون بۆ به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ و توونسییه‌كان زۆرینه پێك ده‌هێنن.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى (لافانگواردیا)ى ئیسپانى، گۆڕانكاری له ستراتیجیى رێكخراوى تیرۆریستى داعش رووی داوه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژناندا. ژنان پێشتر له چوارچێوه‌ى خه‌لافه‌تى ئیسلامى داعش رۆڵى چاودێری گه‌نجان و رێكخستن و ئاماده‌كردنیانی ده‌بینى بۆ شه‌ڕ له عێراق و سووریا، به‌ڵام ئێسته داعش ده‌یه‌وێت خۆیان ژنان به‌شداری به‌ره‌كانى شه‌ڕه‌كانى داهاتوو بكه‌ن.
په‌نابردنه به‌ر ژنان له‌لایه‌ن داعش و گۆڕانكاری له ستراتیجییان به‌رامبه‌ر به ژنان، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه‌ى گه‌وره‌یه‌ى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه به‌رى كه‌وتووه له عێراق و سووریا كه ژماره‌ى چه‌كداره كوژراوه‌كانى گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران و ئێسته له دۆخێكى زۆر خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت له دواى راگه‌یاندنى خه‌لافه‌ت له عێراق و سووریا له ساڵى 2014دا.
چاودێران رایان وایه كه داعش نزك ده‌بێته‌وه له كۆتا، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له 70 هه‌زار چه‌كداریشی كوژراوه و خاكێكى زۆریشی له ده‌ست داوه.
رۆژنامه ئیسپانیایییه‌كه روونى كردووه‌ته‌وه كه سه‌ركرده‌كانى داعش به به‌رزترین ئاستى بێئومێدی تێده‌په‌ڕن، ئه‌مه‌ش وای كردووه ده‌ستكاری بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى خه‌لافه‌ت بكه‌ن كه پێشتر كه‌س بۆى نه‌بوو ده‌ستكاری بكات، ئه‌ویش رۆڵى ژن له‌ناو رێكخراوی تیرۆریستى داعش كه ژنان رۆڵى چاودێری و ئاماده‌كردنى گه‌نجانیان ده‌بینى بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ، له‌گه‌ڵ چاودێریكردن و تێركردنى غه‌ریزه‌كانى چه‌كدارانى داعش له ماڵه‌وه.
داعش دواى له ژنانی كردووه كه چه‌ك هه‌ڵبگرن و هاوكاری چه‌كداره پیاوه‌كان بكه‌ن بۆ به‌رگریكردن له خه‌لافه‌ت، له قۆناغی یه‌كه‌میش داواكارییه‌كه زیاتر ئه‌و ژنانه ده‌گرێته‌وه كه له ماڵه‌وه نیشته‌جێن و هیچ رۆڵێكى تریان نییه.
راپۆرته‌كه ئاشكراى ده‌كات له چه‌ند مانگی رابردوودا داعش زیانێكى ئێجگار گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتووه له سووریا و عێراق، ئاستى زیانه‌كه‌ش رۆژ دواى رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت دواى ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق شارۆكه‌ى حه‌ویجه‌ى كۆنتڕۆڵ كرده‌وه، ئێسته ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له سنووری پارێزگاى ئه‌نبار كه خۆى له قائیم و مه‌روه ده‌بینێـته‌وه. هاوكات له سنووری سووریاش، سوپاى سووریا گه‌مارۆى داعشى داوه له دوا پێگه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى سووریا له پێناو كۆنتڕۆڵكردنه‌وه و ئازادكردنى شارۆكه‌ى مه‌یادین.
چاودێران بۆ رۆژنامه‌كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه پێ ده‌چێ له ماوه‌ى كه‌می داهاتوودا داعش چه‌ند هێرشێك له ده‌ره‌وه‌ى عێراق و سووریا ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆری چه‌كداران و ئه‌ندامانى داعش له عێراق و سووریا رایان كردووه و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو وڵاته خه‌ریكى چالاكین.
جێى باسه داعش دوو ساڵ پێش ئێسته داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له سنووری خه‌لافه‌ت ده‌ژین، چه‌ند رێنوێنییه‌كى ده‌ركرد. تایبه‌ت به ژنان و رۆڵیان، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ژنان نابێت كار بكه‌ن و له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێسته داوایان لێ ده‌كات بچنه ریزى چه‌كداران و چه‌ك هه‌ڵگرن و به‌رگری له خه‌لافه‌ت بكه‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌ى ئیندیپێندت، له زاری چارلی وینتر گه‌وره لێكۆڵه‌ر له ناوه‌ندی توێژنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر توندڕۆیی و توندوتیژى سیاسی ده‌ڵێ به‌و هه‌نگاوه داعش سه‌لماندی كه ئێسته له دۆخێكى به‌رگری دایه نه‌ك هێرشكردن، هۆشداریشی دا كه ئه‌مه لێكه‌وته‌ی خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر ململانێیه‌كان له سووریا و عێراق، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر دۆخى ته‌ناهیی دنیایش.
په‌نا بردنه به‌ر ژنان له‌لایه‌ن داعش، شتێكى تازه نییه، به‌ڵكو ژنانى داعش رۆڵێكى كاریگه‌رییان هه‌بووه له شه‌ڕه‌كانى داعش له مووسڵ و دێرزوور و ره‌قه له سووریا.
جێى باسه به‌گوێره‌ى راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان زۆرینه‌ى ژنانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ى توونسین و ته‌مه‌نیان له 15 ساڵى به‌سه‌ره‌وه‌یه. داعش به جۆرێك راهێنان به‌و ژنانه ده‌كات و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ تا ئاستى خۆ ته‌قاندنه‌وه‌یان.
سه‌میره مه‌رعی وه‌زیرى كاروباری ژنان و خێزان له حكوومه‌تى توونسی رای گه‌یاند، زیاتر له 700 ژنى توونسی چوونه‌ته ریزى داعش له سووریا و عێراق و به‌شى زۆریان له ریزى كه‌تیبه‌ى (خه‌نسا) كه كه‌تیبه‌یه‌كى پۆلیسی ژنانى داعشه له ره‌قه و مووسڵ دامه‌زرێنرابوون، كاریان ته‌مێكردن و لێدان بوو له‌و ژنانه‌ى سه‌رپێچی بڕیاره‌كانی خه‌لافه‌تى داعشیان ده‌كرد.
به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌ى (میره‌ر)ی به‌ریتانى، نزیكه‌ى هه‌زار ژنى داعش ئێسته له ریزه‌كانى پێشه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تر‌ى داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى راهێنانى پێویستیان بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانى چه‌ك بینیوه.
وشه/ فه‌رمان