به به‌ڵگه‌وه...فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانی كه‌ركووك ده‌سوڕێنه‌وه
ئێسته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی شارۆكه‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هاوپه‌یمانان هه‌مووانیان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، كه دژی هه‌ر شه‌ڕ و ململانێیه‌كن له كه‌ركووك.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌ی چاودێری فڕۆكه‌وانی جیهان، ئێسته فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانی شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌سووڕێنه‌وه، هاوكات ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ناهی كه‌ركووك دووپاتی كرده‌وه، كه هاوپه‌یمانان پێیان ڕاگه‌یاندوون دژی هه‌ر شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كن له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر "وشه" بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به توندی هۆشداری داوه‌ته به‌غدا و له ئه‌گه‌ری فڕینی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به ئاسمانی كه‌ركووك ئه‌وان ده‌یخه‌نه خواره‌وه و ڕێگه ناده‌ن.
هاوكات دوێنێ جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێری دۆخی كه‌ركووك ده‌كات و دژی توندوتیژییه و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش چڕ بكه‌نه‌وه.
میلیشیاكان و هێزه‌كانی عێراق ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك كۆ كراونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه به توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و ئاگه‌داریان كردوونه‌ته‌وه هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك وه‌ڵامی توندی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د