كۆمه‌ڵێك سوودی خواردنی ماست له شه‌ودا و پێش خه‌وتن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به گشتی كه واتان لێ ده‌كات زیاتر گرنگی به خواردنی ماست بده‌ن.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ماڵپه‌ڕی "
livestrong "ی ته‌ندروستی بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، ده‌بێت گرنگی بدرێت به خواردنی ماست به‌تایبه‌ت شه‌وانه پێش خه‌وتن، چونكه كۆمه‌ڵێك سوود به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی پێ كردووه، خواردنی ماست به‌تایبه‌ت له شه‌واندا پێش نوستن، وا ده‌كات ڕێژه‌ی چه‌وری كه‌ڵه‌كه بوو له ناوچه‌ی ورگدا كه‌م ببێت به‌هۆی بوونی پڕۆتینی به‌سوود كه له پێكهاته‌یدا هه‌یه و كار ده‌كات بۆ باشتركردنی كرداری هه‌رس و كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز و ئاوسانی سك.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ماست یارمه‌تیده‌ره له پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده له مادده كه‌ڵه‌كه‌بووه زیانبه‌خشه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی ده‌م له‌و به‌كتریایانه‌ی كه بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و سیستمی به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات دژ به هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك.
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ماست ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێندا كه‌م ده‌كات، حاڵه‌تی سكچوون چاره‌سه‌ر ده‌كات و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته ڕێك ده‌خات، به‌شێكی كه‌م شه‌كری تێدایه كه كاریگه‌ری خراپی نییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره و سووده‌ی هه‌یه كه جه‌سته چالاك ده‌كات.