پاش ده‌ست پێكردنى كرده‌وه‌گه‌لى حه‌ویجه و ناوچه‌كانى باشوورى كه‌ركووك، سه‌رووى 12 هه‌زار له دانیشتووانى حه‌ویجه به‌ره‌و كه‌ركووك هه‌ڵاتوون و له‌ناویاندا نزیكه‌ى هه‌زار داعش هه‌یه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاسایشه‌وه گیراون و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
رائید عه‌لی محه‌مه‌د به‌رپرسی بنكه‌ی ئاسایشی دووبز به "وشه"ى راگه‌یاند، ته‌نیا له سنوورى دووبزه‌وه نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار كه‌س له حه‌ویجه و ده‌وروبه‌رییه‌وه خۆیان راده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانى رۆژئاواى كه‌ركووك كردووه و له ناویاندا ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌كدارانى داعش هه‌ن.
ئاشكراى كرد، "سه‌رووى 900 له‌وانه‌ى له حه‌ویجه‌وه هاتوون و خۆیان راده‌ست كردووه، داعش بوون، به‌شێك له‌وان چه‌كدارى داعش بوون و به‌شێكیشیان فه‌رمانبه‌ر بوون له‌لاى داعش، چونكه داعش له 2014ه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ كاریان كردووه و چه‌ندان فه‌رمانگه و داموده‌زگه‌یان هه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی دووبز ئاماژه‌ی دا، "ئێمه پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین و ده‌زانین سه‌ت له سه‌ت داعش بوون، ره‌وانه‌ى دادگایان ده‌كه‌ین و دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات".
روونى كرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی تریش ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه ده‌كه‌ین كه بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان كراون و به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى مه‌لا عه‌بدوڵا بۆ "وشه"ى ئاشكرا كرد، نزیكه‌ى چوار هه‌زار كه‌سى تر له حه‌ویجه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له‌و سنووره‌دا و راده‌ستى لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان كراون، به‌وه‌ش ژماره‌ى كۆى گشتى ئاواره و هه‌ڵاتووه‌كانى حه‌ویجه كه روویان له كه‌ركووك كردووه، ده‌بێته 12 هه‌زار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى دووبز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، "له پێنج رۆژى رابردووه‌وه هیچ كه‌س و خێزانێكى حه‌ویجه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه نه‌هاتووه، چونكه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى رێگرى له ده‌رچوونى هه‌ر كه‌س و خێزانێك ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ خۆیان راده‌ستى پێشمه‌رگه بكه‌ن و به‌ره‌و كه‌ركووك بێن".
دووپاتى كرده‌وه، "زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى له حه‌ویجه‌وه هه‌ڵاتوون، ژن و منداڵن و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ترسى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵاتوون".
وشه/ كه‌ركووك- ئارام شێركۆ