خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌سه‌ر ژیانى تایبه‌تى خۆیى قسه ده‌كات و نهێنىیه‌ك له‌سه‌ر ژیانى هاوسه‌ره تازه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
شارا ئیبراهیم، له پڕۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا باس لەوە دەکات: "کە غیرە لە هاوسەرەکەی دەکات و هۆکاری غیرەکردنەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هاوسەرەکەی قۆزە و زۆر جوانه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌وه دووه‌م جاره شارا هاوسه‌رگیرى ده‌كات و له ژیانیدا له شتێك په‌شیمان بێت هاوسه‌رى یه‌كه‌مى بووه، به‌پێى گوته‌ى خۆى.
شارا له ماوه‌ی ڕابردوودا، وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" كردووه و ده‌بێته پێشكه‌شكاری ئه‌و كه‌ناڵه، به‌ڵام تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.