مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی له بارێكی ده‌روونیی سه‌قامگیردا بێت، پێویستی به فه‌راهه‌مبوونی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌یه، له‌وانه پێویستیی بایۆلۆجی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و.. هتد. یه‌كێكی تر له‌و پێداویستییانه‌ی كه گرنگن بۆ ئاسووده‌یی ده‌روونی بریتییه له هه‌بوونی هه‌ستكردن به ئاسایش و سه‌قامگیریی ڕامیاری.
د. نه‌سره‌و مسته‌فا مه‌حموود پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به‌و شێوه‌یه هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه بۆ "وشه" ڕوون ده‌كاته‌وه:
گۆڕانكارییه ڕامیارییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر خاك و نیشتمان، نائارامییه‌كی گه‌وره بۆ ده‌روونی تاكه‌كان دروست ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه كتوپڕ و پێشبینی نه‌كراو بن. له‌و كات و ساتانه‌دا ئه‌و فاكته‌رانه‌ی شڵه‌ژانی ده‌روونی ته‌نانه‌ت زیاتریش ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن:
1- هه‌ستكردن به ده‌سته‌وه‌ستان به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كان.
2- هیوابڕان له‌وه‌ی كه باره‌كان به‌ره‌و باشتر بچن.
3- ئه‌و جه‌نگه ده‌روونییه‌ی كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر دروستی ده‌كات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
4- كاریگه‌ریی میدیا له زه‌به‌لاحتركردنی ڕووداوه‌كان زیاتریش له‌وه‌ی كه هه‌ن.
5- هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له داته‌پاندنی شكۆ و عه‌زیمه‌تی تاكه‌كان، بۆ نموونه پیشاندانی دیمه‌نی شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانی دوژمن و پێشێلكردنی پیرۆزییه‌كان له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، هه‌بوونی خزم و كه‌س و ئه‌ندامی خێزان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و بوونیان له شوێنی ئه‌ركی ناسه‌قامگیر و جێ مه‌ترسی.
چ به‌سه‌ر كه‌سه‌كاندا دێ له‌و باره شڵه‌ژاوانه؟
1- واقوڕمان و دۆشدادان و چۆكدادان و بێهیوایی.
2- سڕبوونی هه‌سته‌كان! به‌جۆرێك كه‌سه‌كه وای لێ دێ هه‌ستی له‌كار ده‌كه‌وێ و نازانێ چ بڵێ و چۆن ده‌ری ببڕێ.
3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ جار ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی ئازارچه‌شتنی ڕۆحی و هه‌ستكردن به مافخوراوی و زۆرلێكراوی و بێهیوایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ئاگایانه و نائاگایانه به هه‌ست و خوست ده‌بن بۆ كه‌مترین گۆڕانی هیوابه‌خش.
چ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روون ئارام بێته‌وه؟
باشه له‌و ماوانه‌دا، تا ته‌نگژه‌كان كاڵتر و باره‌كان هێورتر ده‌بنه‌وه، ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكری:
1- سه‌یری هه‌واڵ نه‌كرێت.
2- بیر بكه‌یته‌وه كه هه‌میشه له مێژوودا ماف وه‌ده‌ست هێنراوه به‌ڵام به كۆشش و قوربانی و وشیاریی تاكه‌كان.
3- پڕباوه‌ڕی و به ئیراده‌بوون و باوه‌ڕ نه‌كردن به قسه و هه‌واڵی بێبنه‌ما.
4- هه‌ستكردن كه تۆ به ته‌نیا نیت و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌گه‌ڵ تۆن و ئه‌وانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه.
5- یه‌قینبوون به‌وه‌ی هه‌میشه حه‌ق به‌سه‌ر ناهه‌قدا سه‌رده‌كه‌وێت.
وشه/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان