فوئاد حوسێن: بارزانی بەم نزیكانە سەردانی تاران دەكات

:: PM:03:28:10/10/2016 ‌
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، چاوەڕێی دیاریی كردنی كاتێكین بۆ سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی بۆ تاران.

فوئاد حوسێن لەكاتی ناو تۆماركردنی لە پرۆسەی بەئەلیكترۆنی كردنی مووچەی فەرمانبەران بە میدیاكانی ڕاگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ڕەسمی بانگهێشتی ئێران كراوە و تا لەوێ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران كۆ ببێتەوە.

هەروەها گوتی، دەست پێ كردنی سەردانە لەسەر دیاریكردنی كاتی گونجاو ماوە.

ئاماژەی دا، لە كاتی دیاریی كردنی كاتی سەردانەكە بارزانی سەردانەكەی ئەنجام دەدات و بڕیاریشە بەم نزیكانە سەردانەكەی دەست پێ بكات.

هەشت بەر لە ئێستە كۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەسمی بانگهێشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان بۆ تاران كرد و بارزانی لەمیانەی سەردانی ئەم دواییەی بۆ توركیا و ئەوروپا و دواتریش بۆ بەغدا، بڕیارە سەردانی تاران بكات.

هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوسنوورە و درێژایی سنووری نێوانانیان نزیكەی 500 كیلۆمەتر دەبێ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێوەندی ئابووری گەورە لە نێوان هەردوولادا هەیە.

وشە/رامیار جەواد.


وشە - وشه‌