ئەو خواردنانەی توانای سەرجێیی پیاو لاواز دەكەن

:: PM:02:16:08/11/2016 ‌

وەك پێشتر باسی ئەو خواردنانەمان كرد كە توانای سێكسی بەھێز دەكەن، بەپێویستمان زانی پێچەوانەكەشی بخەینە روو و بزانین ئەو خواردنانە چین كە توانای سێكسی لاواز دەكەن، تا بزانرێ لەو كاتانەی كە بڕیاری جووتبوون دەدەی، پێشتر نەیانخۆی.

ئەمانەی خوارەوە بەشێكن لەو جۆرە خواردنانەی كە توانای سێكسی لاواز دەكەن:
-خواردنی سوورەكراو لەناو رۆن و خواردنە خێراكان، وەك دۆنەر و ھەمبەرگر بە بكوژی توانای سێكسی دادەنرێت، چونكە پڕیانە لەو چەورییە چڕانەی كە بە دوژمنی یەكەمی ھۆڕمۆنی پیاو دادەنرێت، ھەر وەك چۆن دەبێتە ھۆی لاوازی تۆوی پیاو كە رەنگە ئەگەری نەزۆكی دروست بكات. چپس و فینگەر و ھەموو ئەو خواردنانەش كە لە پەتاتە دروست دەكرێن و بەسووركردنەوە چێ دەكرێن، ھەمان كاریگەری ھەیە.

-پاقلەمەنییەكان، وەك پاقلە، فاسۆڵیا، نۆك، ماش و لۆبیا، بە جێگرەوەیەكی باشی گۆشت دادەنرێت و گرنگییەكی زۆریان ھەیە بۆ جەستە، بەڵام لەبەر ئەوەی مادەی (ڤیتۆیسترۆگنز) تێدایە كە بە ركابەری ھۆڕمۆن دادەنرێت و پتەوی تۆوی پیاو لاواز دەكات.

-خواردنەوە گازییەكان بەگشتی، كێشە بۆ تەندروستی جەستە دروست دەكات، چونكە دەبنە ھۆی قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، ئەم دوو نەخۆشییەش گەورەترین دوژمنی سێكسن.

-شەكری سپی، پڕیەتی لە مادەی ئەسپارتام كە كێشە بۆ ھۆڕمۆنی سیرۆتونین دروست دەكات، كەمی سیرۆتۆنین لاوازی لە ویستی سێكسی پێك دەھێنێ، بۆیە پێویستە ئەو رێژەیەی جەستە پێویستی بە شەكرە، لە میوەجاتدا پڕی بكەینەوە.

-نەعنا و پونگە لەگەڵ بۆن و تامە خۆشەكەیان، زۆرخواردنی ھۆكاری لاوازی سێكسییە و حەزی جووتبوون بەتەواوی لاواز دەكات. تەنانەت ئەو بنێشتانەی تامی نەعنای تێ كراوە، زۆر نەخورێت باشە.

-زۆر خواردنی بەرھەمەكانی شیر، وەك ماست، پەنیر دەبێتە ھۆی لاوازی سێكسی، ھەڵبەت مەبەستمان لەوانەیە كە چەوریان زۆر تێدایە، دەتوانی ئەوانە بەكار بھێنی كە لەسەری نووسراوە كە چەورییەكەی كەم كراوەتەوە.

-گۆشت بەگشتی، یان زیانی ھەیە یان توانای سێكسی بەھێز دەكات. زۆر خواردنی گۆشتی سوور توانای سێكسی كەم دەكاتەوە، وەك گۆشتی چێل و مەڕ. زۆرخواردنی گۆشتی سپی، وەك خواردنە دەریایییەكان و مریشك و تەواوی پەلەوەرەكان، دەبێتە ھۆی بەھێزی توانای سێكسی.

-ھەردوو مادەی كاكاو و قاوە بە شێوەی خواردنەوەی گەرم یان نەستەلە، ئەگەر زۆر بێت رێژەكەی دەبنە ھۆی لاوازی توانای سێكسی.

سەرچاوە: fustany


وشە - موحسین شابان