گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، داوای ده‌سبه‌جێ وه‌ستاندنی گرژییه‌كان و ده‌ست كردن به گفتوگۆ له نێوان كوردستان و عێراق ده‌كات، دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان چاره‌نووسی ناوچه‌كان ناگۆڕێ، به‌ڵكو ده‌بێ به پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هێزه‌رت ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێ،
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیگەرانە بە ھەواڵەکانی بەریەککەوتنی توندئاژۆیانە لە دەوروبەری شارۆکەی ئاڵتون کۆپری لە باکوری عێراق. ئێمە لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و داوا لەھەموو لایەنەکان دەکەین ھەموو توندوتیژی و جووڵەیەکی ئیستیفزازکەرانە ڕابگرن و ھەماھەنگی بۆ چالاکییەکانیان بکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی.
هه‌روه‌ها گوتی، لەپێناو ڕێگەگرتن لە ھەرجۆرە ھەڵە تێگەیشتنێک یان بەریەککەوتنی زیاتر ھانی حکوومەتی ناوەندی دەدەین بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە بە سنوردارکردنی جوڵەی ھێزە فیدراڵییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ تەنیا ئەوانەی بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ئەنجام دەدرێن. ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران عەبادی ھانیداین کە بۆ ھێزە فیدراڵییەکانی دەرکردووە بۆ پاراستنی ھاونیشتیمانیانی کوردی عێراق و ھان نەدانی ململانێ.
ئاماژه‌ی داوه، چەسپاندنەوەی دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان لەھیچ بارێک‌دا دۆخی ئەو ناوچانە ناگۆڕێت-بە ناوچەی کێشەلەسەر دەمێننەوە تاوەکو دۆخەکەیان لەڕێی دایەلۆگەوە و بەپێی دەستووری عێراقی چارەسەر دەکرێت. تاوەکو لایەنەکانیش دەگەنە چارەسەرێک ئێمە ھانیان دەدەین ھەماھنگی تەواو بکەن بۆ ئیدارە و ئاسایشی ئەو ناوچانە. بۆیە ئێسته ھەموو لایەنەکان پێویستە بچنە دایەلۆگەوە لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی ھەروەک چۆن سەرۆک وەزیران عەبادی ئۆفەری دایەلۆگی کرد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەئاشکرا قبووڵی کرد
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەند دەمێنێتەوە بە عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیر و دیموکراسی و فیدراڵ, ھەروەھا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقیش وەک بەشێکی دانەبڕاوی وڵات. بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتە خۆجێییەکان بۆ کەمکردنەوەی چەڵەمە و خۆ بەدوورگرتن لەبەریەککەوتنی زیاتر و ھەروەھا ھاندانی دایەلۆگ، ئێمە بەھەمان شێوە پابەند دەمێنینەوە بە کۆتاییھێنان بە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین، ھەوڵەکانی لەو بوارەدا لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا چڕبکاتەوە تاوەکو ئەو ئەرکە تەواو دەبێت.