بارزانی و فالح فەیاز كۆبوونەوە

:: PM:03:20:08/11/2016 ‌

ئەمڕۆ سێشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فالح فەیاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا هەڵمەتەكانی ڕزگاری مووسڵ و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد.

ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێم لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاوی كردووەتەوە كە  لە كۆبوونەوەكەدا قۆناغەكانی هەڵمەتی ئازادكردنی مووسڵ و پێشڕەوی و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە میحوەرەكانی باكوور و ڕۆژهەڵات و باشووری مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

هاوكات جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق و پابەندبوونیان بە پیادەكردنی قۆناغەكانی پلانی هەڵمەتی ئازادكردنی مووسڵ كرایەوە.

بارزانی و فەیاز  جگەلەوانە بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دۆخی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد.
رامیار جەواد



وشە - رامیار جەواد