پارتی و یەكێتی وەڵامی بەغدا دەدەنەوە

:: PM:02:16:22/10/2017 ‌
كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەبەشداری زۆری حزبەكان كۆتای هات، لەوەڵامی مەرجەكانی بەغدا بۆ گفتوگۆیەكێتی و پارتی،ئەگەر بەغدا ئەو مەرجانەی هەبێ كۆبوونەوە دوا دەكەوێت و كۆبوونەوەكانی ئەم جارە لەگەڵ بەغدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تشرینی یەكەم، مەحموود محەمەدگوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەكە بۆ یەكهەڵوێستی بووە لەسەر ئەو پرسانەی هاتوونەتە رێ و رەنگە گلەییشمان لەیەكتر كردبێت لەكۆبوونەوەكە.

گوتەبێژی پارتی گوتی، بۆ ئەو كۆبوونەوەیە ئاگەداری بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵمان كردووەتەوە، بەڵام بەشدار نەبوون و هیوادارین بەشداری كۆبوونەوەكانی تر بكەن، هەروەها چەند رۆژی داهاتوو پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خولی چوارەمی پەرلەمان.

لای خۆیەوە سەعدی پیرەگوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە گوتی، كورد و پێكهاتەكانی تر لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆمان كرد بۆ دەربازبوون لەو پێشهاتەی هاتوونەتە پێش و كاركردنی هاوبەش بۆ ئەوەی كوردستان بگات بە كەناری ئارام و خۆشی.

پیرە زیاتر گوتی، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرا كە ناكۆكی گەیشتووەتە ئاستێك كە پێكەوە كارنەكەین، بۆیە ئەمە راست نییە و تا تەواوی ئامانجەكان بەیەكەوە دەبین لەگەڵ پارتی.

لەبارەی مەرجەكانی حكوومەتی عێراق گوتەبێژی یەكێتی گوتی، بەغدا مەرجی هەیە، بۆنموونە فەرمانی گرتنی بۆ مەسعوود بارزانی و كۆسرەت رەسووڵ، هەمان بڕیاری حكوومەتەكانی پێشوون  و قابیلی قبووڵ نین.

فەرهاد مەلاساڵح نوێنەری یەكگرتوو ئیسلامیی كوردستان لە كۆبوونەوە گوتی، كۆبوونەوەكە گرنگ بوو بۆ كاركردنی هاوبەش و ئەركەكان لێرەوە كۆتای پێی نایەت و لەگەڵ لایەنی تر گفتوگۆ دەكەین.



وشە - رامیار جەواد