سەڵاحەدین بەهائەدین: ریفراندۆم مومارەسەی مافێكی ئاسایی گەلەكەمان بوو

:: PM:07:39:22/10/2017 ‌
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، نوێترین هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی ڕیفراندۆم ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هەموولایەكمان بە خۆراگری و حیكمەت و ورەبەرزی و ئارامییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تشرینی یەكەم، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتی و راوێژكاران و بەرپرس و ئەندامانی دەزگە و ناوەندەكان و بەرپرس و كارگێرانی مەڵبەندەكانی دوو و چواردەی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووەوە.

لەر ِاگەیەندراوێكی ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هاتووە، بەداخەوە گەل و نیشتمان و ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان ڕووبەرووی كۆمەڵێك گرفت و كێشە و تەنگژە بووەتەوە و دەخوازێ كە هەموو لایەكمان بە خۆراگری و حیكمەت و ورەبەرزی و ئارامییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ، گەلی ئێمە شكست و گرفتی زۆری دیوە و بە خۆراگری و حەقانیەتی دۆزەكەی بەرێی كردووە و هەڵساوەتەوە.

لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە راستگۆیانە و دڵسۆزانە بەشداری پرۆسەی ریفراندۆمان كردوو و مومارەسەی مافێكی ئاسایی گەلەكەمان بوو، سەبارەت بە دۆخی ئێستەی هەرێمی كوردستان بەیەكڕیزی و گیانی لێبوردەیی و متمانە بەیەكتر دەتوانین دۆخەكە تێپەرێنین و دەزگە شەرعییەكان كارا بكەینەوە و لەم شكستە دەرس و پەند وەربگرین و دوور لە هەڵمەتی تەخوین و یەكتر شكاندن و دووبەرەكی، هەنگاوی یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان هەڵگرین.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵوێستەكانی پێشووی بەردەوام پاڵپشتی ڕیفراندۆم بووە و وەكو حزب كاری بۆ یەكڕیزی نیشتمانی كردووە.



وشە - رامیار جەواد