ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركووك له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مێرمنداڵێك و دایكی، دایكه‌كه بۆ ده‌رخستنی رۆڵه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندا لێیان ده‌پاڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له كوڕه‌كه‌ی نه‌ده‌ن، كه‌چی ئه‌و چه‌كدارانه به شه‌ق و كلاشنكۆف له ژنه‌كه‌ش ده‌ده‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرته ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك له هاوڵاتییان به‌داخ بۆ ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێسته له كه‌ركووك ده گوزه‌رێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیووه: "ئه‌م گرته ڤیدیۆیه پێشكه‌شه به‌وانه‌ی ده‌ڵێن كه‌ركووك ئارامه و بگه‌ڕێنه‌وه، خۆزگه ئه‌وانه‌ی كه كه‌ركووكیان فڕۆشت خۆشك و دایك و خێزانی خۆیان ده‌هێنا له كه‌ركووك دایانده‌نا و ئه‌وجا به خه‌ڵك ده‌ڵێن وه‌رن لێره له ژێر ده‌ستیان دانیشن.
زیاتر ده‌ڵێت، خودا ڕیسواتان كات وا ئاوهاتان له‌و میله‌ته كرد، به‌رنامه وا بوو ئه‌وه‌ی دوێنێ له پردێ ڕووی دا له تازه خورماتوو ڕووی بدایه و ئه‌مه‌ریكا بێته ناوبژیوان، دڵنیابن ئێمه‌ی كه‌ركووكی و دووز و خانقین و ناوچه‌كانی تر تا له‌ژیان ماوین ئه‌م سووكایه‌تی و هه‌رزان فڕۆشییه‌مان بیر ناچێت، وه دڵنیابن به‌م كارانه‌تان ناتوانن برایه‌تی نێوانمان تێك بده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر كردتان، به‌ڵكو یه‌كڕیزیمان به‌هێزتر ده‌بێت و سه‌ربه‌رزانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه نه‌ك به عه‌ده‌م ته‌عه‌روزی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نییه له‌ده‌وای هاتنی ئه‌و هێزانه له شاری كه‌ركووك تۆمار كرابێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رێكی ئافره‌تی تر له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره عه‌ره‌به شۆفێنییه‌كانییه‌وه، له نه‌وتی باكور، چا و قاوه‌ی به‌سه‌ر دا كراوه و سووكایه‌تییه‌كان پێ كردووه، چه‌ندان حاڵه‌تی تر به به‌رامبه‌ر نووسه‌رێكی تری شاره‌كه و دوو پزیشكی كوردی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیش هه‌مان سووكایه‌تیان پێ كراوه.