یەكەم جارتە لەگەڵ كچێك دادەنیشیت؟ تا شەرم نەكەیت ئەمانە بكە

:: AM:10:41:09/11/2016 ‌

ئەگەر گەڕان بەشوێن ھاوسەری ژیانت، یان خۆشەویستێك تووشی شەرم و دڵەڕاوكێت دەكات، ئەگەر لەكاتی یەكەم دانیشتن لەگەڵ كچێك، بەتایبەتی كە بەنیازی خۆشەویستی قسەی لەگەڵ بكەی، زمانت لەگۆ بخات و تووشی تەتەڵە بیت لەكاتی قسەكانت و بیرت بچێتەوە چی بڵێی، بزانە تۆ بەتەنھا نیت، زۆرێك لە خەڵك بەھەمان شێوەن.

یەكتر ناسین و قسەكردن لەگەڵ كەسێكی تازە، لە بەرژەوەندی تۆ نییە كە بە شڵەژاویی مامەڵەی لەگەڵ بكەی، ئاخر یەكەم دانیشتن چۆن ھەڵسوكەوت بكەی، لە مێشكدا دەمێنێتەوە.

ئێمە كۆمەڵێ پرسیارمان بۆ داناوی، كە لەلایەن كۆمەڵناس و دەرونناس و پسپۆڕانی بواری پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان ئامادە كراوە، ئەگەر لە كاتی ئەو دانیشتنەدا، ئەم پرسیارانە بورووژێنیت، ھێواش ھێواش ئەو شەرم و دڵەڕاوكێ و ترسەی لە دڵی ھەردووكتانە، دەڕەوێتەوە و دواتر بە ئاسانی دەتوانی پەیامی دڵتی پێ بگەیەنیت.

ئەمانە پرسیارەكانن كە لە دانیشتنەكە لە بەرامبەرتی بكە و بەوردی گوێی بۆ بگرە:
بەگشتی چ شتێك دڵخۆشت دەكات؟
خۆشترین چیرۆك یان رۆمان لای تۆ چییە؟
لە ماوەی ئەم مانگەدا چ ساتێكی خۆش بەسەرتا رۆی كە لە یاد ناچێ؟
ئەمڕۆت بەگشتی چۆن بەسەر برد؟
خۆشترین یادەوەری ژیانت كامەیە؟
چۆن لە داھاتووی خۆت دەڕوانیت؟ پێت وایە چۆن دەبێ؟
چ پەرتووكێك لای تۆ بەنرخترین و خۆشترینە؟
چ كەسایەتییەكی ئەفسووناویی وا دەزانی زۆر لە تۆ دەچێ؟
جوانترین پەند لای تۆ چییە؟ یان چ رستەیەك پەیامی تۆیە لە ژیان؟
ھیواخوازی ھاوڕێیانت چیت پێشكەش بكەن بەشێوەیەكی باش؟
بە چ شتێكی خۆت سەرسامیت؟
خۆت بەكەسێكی زیتەڵە و سادە دەزانیت؟
چ شتێك لە ژیانتدا ھانت دەدات؟
باشترین ھاندەر و پشتیوانی كە بیستبێتت لە ژیانتدا چی بووە؟

سەرچاوە: thematinggrounds


وشە - موحسین شابان