هه‌موو ژنێك حه‌زی له بازاڕكردنه، زۆربه‌ی كاتیش ئه‌م بازاڕكردنه ده‌بێته هۆی كڕینی شتی زیاد و خه‌رجی بێ سوود، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ببێته ناكۆكی نێوانیان و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیت لێ دروست بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له كاتی بازاڕكردن دان به‌خۆتدا بگریت و هه‌موو ئه‌و شتانه نه‌كڕیت كه حه‌زت لێیه، باشتر وایه له كاتی شتكڕیندا، ئه‌م سێ پرسیاره له خۆت بكه‌یت، تا دڵنیا بیته‌وه كه به‌ڕاستی ئه‌م شته شایانی كڕین و پاره خه‌رجكردنه تێیدا یان نا:
_ ئه‌مه‌م پێویسته؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت به نه‌خێر دایه‌وه، باشتر وایه له شوێنی خۆی دایبنێیته‌وه و نه‌یكڕیت، بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی زیاد له خۆت كۆ نه‌كه‌یته‌وه و پاره‌كه‌شت بۆ شتێكی به‌سوود هه‌ڵگریت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێ بوو، ده‌بێ بۆ دڵنیا بوونه‌وه بچیته پرسیاری دووه‌م له خۆت.
_ بۆچی پێویستمه؟
جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان پێداویستی لاوه‌كی و سه‌ره‌كیدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێویستی تۆ بۆ ئه‌م شته لاوه‌كی بوو، ده‌توانی هه‌ڵیگریت بۆ كاتێكی تر پاره‌ی زیادی بۆ خه‌رج بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیه‌كه‌ت سه‌ره‌كی بوو، ده‌توانی له‌م كاته‌دا بیكڕیت و چیتر لێی دوودڵ نه‌بیت.
_ ئایا گرنگه ئه‌مه‌م هه‌بێت؟
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت هه‌ندێك پێویستی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ تۆ وا نین، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زۆر به جوانی بیری لێ بكه‌یته‌وه ئه‌م شته بۆ تۆ گرنگه هه‌بێت، چونكه زۆربه‌ی ژنان كاتێك بێتاقه‌تی و دوودڵییه‌كیان هه‌یه ده‌ست ده‌ده‌نه شت كڕین، له‌و كاته‌دا بیریان ده‌چێته‌وه كه ئه‌و شته‌ی ده‌یكڕن به‌ڕاستی پێویستیانه یان نا.