سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى رۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌ڵمان و به‌ریتانیه‌كان ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕی داهاتووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له نێوان حزبوڵای لبنانى و ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن چیترئیسرائیل ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت و لبنانیش چیتر وڵاته دۆسته‌كه‌ى جاران نه‌ماوه. ئه‌و پێشبینییانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان كه ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ ساڵیش ده‌بێت وڵاتێكى بێ سه‌رۆك كۆماره.
له چوارچێوه‌ى پانێڵی په‌یمانگه‌ى واشنتن بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى خواروو كه به‌شێكه له زنجیره‌ك لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، كولۆنێل ریچارد كمب سه‌ركرده‌ى پێشووى هێزه‌كانى به‌ریتانیا له ئه‌فغانستان و سه‌ركرده‌ى تیمى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆری نێوده‌وڵه‌تى له لیژنه‌ى هه‌واڵگری هاوبه‌شی به‌ریتانیا، جه‌نه‌ڕاڵ لۆرد ریچارد دانات سه‌رۆكى ئه‌ركانى پێشووى سوپاى به‌ریتانی، جه‌نه‌ڕاڵ كلاوس ناومان سه‌رۆكى پێشووى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ربازی ناتۆ، كه ئه‌م سێ سه‌ركرده سه‌ربازییه به‌شدارییان له ئاماده‌كردنى راپۆرتێك كردووه له‌سه‌ر سوپاى حزبوڵای لبنانى تیرۆریست كه چۆن بتوانن به‌ره‌نگاری سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگی سێیه‌م له لبنان بكه‌ن؟
جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه
كمب ده‌ڵێ ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌یه حزبوڵا شه‌ڕێكى تر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رپا بكات، به تایبه‌ت كه ئێسته بووه‌ته نوێنه‌ری ئێران له ناوچه‌كه بۆ دژایه‌تیكردنى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی.
ئه‌و سێ سه‌ركرده سه‌ربازییه گومانیان له‌وه‌دا نییه ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه سه‌ر هه‌ڵبدات، ئه‌وا ئیسرائیل زۆر به توندی و خێرایی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیانێكى زۆری گیانى له‌ناو هاووڵاتییانى سڤیل لێ بكه‌وێته‌وه به تایبه‌ت له باشووری لبنان.
كمب ده‌ڵێ حزبوڵا ئه‌مه ده‌زانێت، ئه‌وه‌ى راستى بێت ده‌خوازێت ئه‌و شه‌ڕه سه‌ر هه‌ڵبدات و گره‌و له‌سه‌ر كوژرانی هاووڵاتییه‌كى زۆری سڤیل ده‌كات تا بتوانێ راى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دژ به ئیسرائیل بجووڵێنێت تا بتوانێت له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا ئیسرائیل دادگایی بكات به تاوانى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ، ئه‌مه‌ش ئه‌و تاكه هۆكاره كه ئیسرائیل نایه‌وێت كرده‌وه‌گه‌لێكى گه‌وره‌ی سه‌ربازی پێشوه‌خته دژ لبنان ئه‌نجام بدات.
كمب گوتى"پێویست ده‌كات وڵاتانى رۆژئاوا ئه‌و لایه‌نه له‌به‌رچاو بگرن كه حزبوڵای تیرۆریست ده‌یه‌وێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش به هه‌ند وه‌ربگرین كه ئیسرائیل دژى تیرۆر ده‌جه‌نگێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌میشه گرنگی زۆر به ئارامى وڵاتانى عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت له وا دۆخێك‌دا، ئه‌و تێڕوانینه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى وه‌ها سه‌یری ئه‌و تیرۆره بكه‌ن كه رووه‌و ئیسرائیله و رووه‌و ئه‌وان نییه، یان جیاوازى بكه‌ن له نێوان ئه‌و تیرۆره‌ى رووه‌و ئیسرائیله له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆره‌ى رووه‌و وڵاتانى تره".
به‌ره‌وپێشچوونێكى گرنگ
به‌ڵام دانات ده‌ڵێ حزبوڵا له‌ماوه‌ى رابردوودا زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه چووه له رووى هزری ستراتیجی و توانا سه‌ربازییه‌كانی به به‌راورد به ساڵى 2006، ئێسته حزبوڵا كۆمه‌ڵه‌یه‌كى چه‌كداری تیرۆریست نییه، به‌ڵكو بووه‌ته هێزێكى سه‌ربازی ناسراو و پله‌به‌ندى له ریزه‌كانیدا هه‌یه و چه‌ك و ژێرخانى سه‌ربازیشی هه‌یه. ته‌نانه‌ت له 2006ه‌وه تا ئێسته 45 هه‌زار چه‌كدار له ریزه‌كانى زیادی كردووه كه 20 هه‌زاریان سه‌ربازی یه‌ده‌گن، له‌و ژماره‌یه‌شدا پێنج هه‌زاریان راهێنانى تایبه‌تیان له ئێران دیوه.
دانات گوتى "له رووى پێداویستى چه‌كه‌وه، ئێسته خاوه‌نى 100 هه‌زار مووشه‌ك و تۆپه و به‌شى زۆری ئه‌و مووشه‌كانه‌ش تواناكانیان پێشخراوه كه ده‌گاته زیاتر له 250 كیلۆمه‌تر، جگه له‌مه هێزه پیاده‌كه‌شی ته‌واو ئاماده‌یه و هه‌موو جۆره چه‌كێكى سووك و مامناوه‌ندیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و دووربینى شه‌وانه‌شیان هه‌یه كه ده‌توانن له شه‌ویشدا شه‌ڕى خۆیان بكه‌ن". زیاتر گوتى "چه‌كى پێشكه‌وتوویان هه‌یه كه توانای بڕینى زریپۆش و تانكی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئێسته خۆیشی تانكى پێشكه‌وتووى هه‌یه. هاوكات به سه‌تان فڕۆكه‌ى چاودێری هه‌یه و دامه‌زراوه‌ى به‌رگری ئاسمانى هه‌یه كه له سووریاوه ده‌ستى كه‌وتووه، بۆیه ده‌بێت وا له حزبوڵا بڕوانین كه تاكه هێزی ستراتیجی ئێرانه كه شه‌ڕى به وه‌كاله‌تی بۆ ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه رووبدات، به دڵنیایییه‌وه ئێران هانى وه‌كیله‌كانى تر‌ى ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا تا بچن بۆ پشتیوانى حزبوڵا".
سێ چالاكی
دانات وا پێناسه‌ى حزبوڵا ده‌كات و دابه‌شی سه‌ر سێ به‌شی چالاكی ده‌كات، ئه‌وانیش چالاكی تیرۆریستى، چالاكی سه‌ربازی و چالاكی سیاسی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و حزبه چالاكییه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات بێ گوێگرتن له یاساكانی جه‌نگ، ته‌نانه‌ت به‌م دوایییه له گونده‌كانى باشووری لبنان به تایبه‌ت گونده شیعه مه‌زه‌وه‌كان، پێگه و باره‌گاى سه‌ربازی داناوه به‌مه‌ش هاووڵاتییانى سڤیلیشی كردووه به زریپۆشێك بۆ پاراستنى پێگه سه‌ربازییه‌كانى، كه له‌و ناوچانه‌دا ژێر زه‌وینى گه‌وره‌ى هه‌ڵكۆڵیون و چه‌ك و تفاقی سه‌ربازی لێ حه‌شار داون.
دانات ده‌ڵێ "بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مه بزانێت كه حزبوڵا له‌مه‌ولا هه‌ڕه‌شه‌یه نییه ته‌نیا بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خه‌ڵكى لبنان. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له جه‌نگی داهاتوویدا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌وڵده‌دات به به‌كارهێنانى هاووڵاتییانى سڤیل پلانه‌كانى ئیسرائیل لاواز بكات، هاوكات هاووڵاتییانى سڤیلی ئیسرائیلی و ژێرخانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش بكاته ئامانج، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئیسرائیل هێرشێكى به‌رفراوان بكاته سه‌ر باشووری لبنان و له‌مه‌شدا مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر گیانى هاووڵاتییانى سڤیلیش كه حزبوڵا وه‌ك زریپۆشێكى مرۆیی به‌كاری ده‌هێنێت.
گوتى "به‌گوێره‌ى نوێترین راپۆرتى سه‌ربازی كه راپۆرتێكى زۆر تایبه‌ت و ئاست به‌رزه، كه دووپات له‌سه‌ر رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگی سێیه‌م ده‌كاته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه فیشه‌كه‌كانى یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنى جه‌نگه‌كه ده‌ستى پێكردووه، له‌م كاته‌شدا قورس نییه له جه‌نگی سارده‌وه دۆخه‌كه بۆ جه‌نگێكى گه‌رم بگوازرێته‌وه".
لبنان چیتر دۆست نییه
ناومان ده‌ڵێ به‌هۆى به‌هێزبوونى توانا سه‌ربازییه‌كانى حزبوڵا و ویستى بۆ لێدانى هاووڵاتییانى سڤیلی ئیسرائیل و گرتنه‌به‌ری ستراتیجیى به‌كارهێنانى هاووڵاتییانى سڤیلی لبنانى وه‌ك زریپۆشی مرۆیی بۆ پاراستنى خۆی، ئه‌مه وا نیشان ده‌دات جه‌نگی داهاتوو زۆر له جه‌نگی پێشووتر خراپتر و كاولكاری زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه به تایبه‌تبۆ هاووڵاتییانى سڤیل.
جه‌نه‌ڕاڵ ناومان رایوایه هێشتا كات له به‌رده‌م رۆژئاوا ماوه كه رێ بگرن له سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و جه‌نگه كه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كى به تین له‌گه‌ڵ لبنان ببه‌ستن و سیاسه‌تى خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته بگۆڕن.
دروشمى لبنان چی تر وڵاتێكى دۆست نییه، وایكردووه كه حزبوڵا سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببینێت و رۆژ دواى رۆژ باڵاده‌ستى خۆی به‌سه‌ر لبنان زیاتر بكات و گوێ له حكوومه‌ت نه‌گرێت و ئه‌جێنداى ئێران وه‌ك خۆی له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكات، بۆیه ده‌بێت رۆژئاوا ئه‌وه بزانێت كه لبنان ته‌نیا حزبوڵا نییه.
زیاتر گوتى "حزبوڵا ئاماده‌یه بۆ گه‌ڕێكى تر‌ى ململانێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، حزبوڵا و ئێران دژایه‌تى هه‌بوونى ئیسرائیل ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت له‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ى له سووریا به‌ری كه‌وتووه خۆی ده‌رباز بكات ده‌یه‌وێت شه‌ڕی تر بخوڵقێنێ، به‌ڵام پێ ناچێت سه‌ركرده‌كانى حزبوڵا نیازیان بێت هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل تا زیانى زیاتری لێ نه‌كه‌وێت.
حزبوڵاقه‌واره‌یه‌كى تیرۆریستییه
جه‌نه‌ڕاڵ ناومان، ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی ئه‌رێنیی هه‌ڵگرتووه بۆ رێگریكردن له جه‌نگی سێیه‌می لبنان، ئه‌مه‌ریكا تێگه‌یشتووه له به‌رفراوانبوونى هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه‌دا ئه‌مه‌شه وایكردووه سزای زیاتر بخاته سه‌ر ئێران و حزبوڵا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێویسته بكرێت كاری رژده و له‌سه‌ر ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌یری پێشه‌وه‌ی خۆى بكات، ده‌بێت هاوشانى یه‌كتر پاڵه‌په‌ستۆى سیاسی و دارایی بخاته سه‌ر حزبوڵا و حكوومه‌تى ئێران و لبنان، ده‌بێت به ئاشكرا بڵێت هیچ كه‌سێك بۆى نییه ده‌ست له ئیسرائیل بدات و ئه‌و وڵاته‌ش مافی خۆیه‌تى به‌رگری له خۆی بكات دژى ئه‌و هێرشانه‌ى حزبوڵا ده‌یكاته سه‌ریان.
ناومان گوتى "له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ى ئه‌مه‌ریكا، پێویسته وڵاتانى ئه‌وروپاش هه‌نگاو هه‌ڵگرن، رای بگه‌یه‌نن كه حزبوڵاقه‌واره‌یه‌كى تیرۆریستییه".
ئه‌و راپۆرته‌ى په‌یمانگه‌ى واشنتن له كاتێكدایه دوێنێ شه‌موو سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
هاوكات سامر سوبهان وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كه‌نداوى عه‌ره‌بی ئاشكراى ده‌كات كه یه‌كێك له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانى سه‌عد حه‌ریری پێى راگه‌یاندووه كه پیلان هه‌بووه بۆ كوشتنى حه‌ریری.
سوبهان له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى موسته‌قبه‌ل كه سه‌عد حه‌ریری خۆى خاوه‌نداریه‌تى ده‌كات، ده‌ڵێ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانى سه‌عد حه‌ریری هه‌یه و سعوودیه‌ش خۆى سه‌لامه‌تى ئه‌و ده‌پارێزێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌ریری له سعوودیه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ لبنان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژیانى له به‌یرووت پارێزراو نه‌بووه و نامانه‌وێت جارێكى تر‌ى خانه‌واده‌ى حه‌ریری ببینین به بۆمب بته‌قێنرێنه‌وه.