دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه "گۆران ئازاد" په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان داوای په‌نابه‌رێتی له ئیتاڵیا كردووه، سه‌رۆكى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌كێكه له سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی دنیا.
نیعمه‌ت عبدوڵا سه‌رۆكى یه‌كێى په‌رله‌مانتارانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند كه ئه‌مه یه‌كێكه له له سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی دنیا، له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان هه‌موو شتێك ڕوو ده‌دات، زیاتر گوتی: وه‌ك هاووڵاتییه‌كى ئاسایى بێت، مافى خۆیه‌تى بڕوات چۆن هه‌زاران كه‌س ده‌ڕۆن و دواتر مافى په‌نابه‌رێتى ڕێكارى خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌ترسى هه‌بێت یان شه‌ڕ و شۆڕ بێت.
نیعمه‌ت زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌ندام په‌رله‌مان، نوێنه‌رى خه‌ڵكه پابه‌ندبوونى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ئه‌گه‌ر داواى مافى په‌نابه‌رێتى له وڵاتێك بكات، ڕه‌نگه ماوه‌یه‌ك ڕێگه‌ى هه‌ر پێنه‌ده‌ن بێته‌وه بۆ كوردستان.
به به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به "وشه"ی داوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، "گۆران ئازاد" ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چووه‌ته وڵاتی ئیتاڵیا و له‌وێ خۆی تێکەڵی ئاپۆرای پەنابەران کردووە تا وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگیرێ. لە کاتی پێشوازیی پۆلیسدا، "گۆران ئازاد" لەگەڵ کەسێکی تر زۆر جوڵاون و پۆلیس گومانی لێ کردوون، دواتر کە خۆیان بەدەستەوە داوە په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی گوتویەتی بە قاچاخ هاتوین، بەڵام پۆلیس پاسپۆرتەکەی لەناو گۆرەوییەکانی دۆزیوتەوە و بە گومانی ساختەکار گیراوە و لە فایلی لێکۆڵینەوەکەی دەرکەوتووە پەرلەمانتارە.
له‌ڕووى یاسایه‌وه، سه‌رۆكى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانی كوردستان ڕای گه‌یاند: په‌رله‌مانتار له‌ماوه‌ی كاره‌كه‌یدا، ته‌نیا له‌كاتى پشوو ده‌توانێت وڵاتى خۆى جێ بێڵێت.
نیعمه‌ت ئاشكراى ده‌كات له ڕووى ئه‌خلاقى و سیاسى، ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و نه‌گونجاوه و شتێكى ده‌گمه‌نه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر، ئاماژه به ناوی دوو په‌رله‌مانتاری تری یه‌كێتی و په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌كه‌ن كه به‌هه‌مان هۆكار چوونه‌ته ئه‌ورووپا تا مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگرن، "وشه" له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زانیارییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
وشه / رامیار جه‌واد