ئەمەریكا: ترەمپ دەتوانێت لە رێككەوتنی ئەتۆمی پاشەكشە بكات

:: AM:10:29:11/11/2016 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند كە هیچ رێگرییەك نییە لەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران كە لە 2015 ئیمزا كراوە پاشەكشە بكات، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی داهاتووی ئەمەریكا بیەوێت.

مارك تۆنەر گوتەبێژی وەزارەتەكە لەو بارەوە رای گەیاند كە ئێمە نازانین بڕیار بدەین كە دوای سەرۆكایەتی ترەمپ لە 30ی كانوونی دووەم هەڵوێستی چی دەبێت، بەڵام هەر لایەنێكی رێككەوتننەكە دەتوانێت پاشەكشە بكات كە لە نێوان وڵاتانی زلهێز و تاران ئیمزا كراوە بۆ رێگرتن لە تاران بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی.

ئەو وریایی لەوەش دا كە لە ئەگەری بڕیاری ترەمپ بۆ پاشەكشەكردن ئەوە هەنگاوە بەرەئەنجامی گەورەی بۆسەر رێككەوتننەكە دەبێت و جەختی كردەوە كە لە رووی یاساییەوە ئەو رێككەوتننە پابەندی تیادا نییە، بەڵام حكوومەتی باراك ئۆباما وای دەبینێت كە لە بەرژەوەندی ئەمەریكایە ئەگەر پابەندی پێوە بكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی كرد كە لە ئەگەری پاشەكشەی ئەمەریكا لەو رێككەوتننە ئەگەری ئەوەش هەیە كە ئێران دەست بە كاركردنی لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی بكاتەوە.

ئێران لە زاری بەرپرسانی وریایی لە ئەگەری هەڵوەشانەوە و پابەند نەبوونی ئەمەریكا بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ تاران دووپات كردەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای قسە و ئاماژەكانی ترەمپ لە كاتی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا. 

سێشەمی رابردوو كێبەركێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە نێوان كاندیدی كۆمارییەكان دۆناڵد ترەمپ و هیلاری كلنتن كاندیدی دیموكراتەكان ئەنجام درا و تیایدا ترامپ توانی 290 كورسی دەستەبەر بكات و وەك 45مین سەرۆكی ئەمەریكا بێتە هەڵبژاردن.

سەرچاوە: سكای نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل