ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ژیانێكی ئاسووده و دوور له كێشه بژین، باشتر وایه هێنده‌ی یه‌كتر گرنگی به پاكوخاوێنی و جوانی بده‌ن، تا هیچ لایه‌نێكتان خه‌می كه‌مته‌رخه‌می ئه‌وی تری نه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌یام" به‌م شێوه‌یه ئامۆژگاری ژنان و پیاوان ده‌كات:
پیاوان: كاتێك داوا له ژنه‌كه‌ت ده‌كه‌یت گرنگی به پاكوخاوێنی و جوانی بدات، ده‌بێت خۆشت هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌یت، به‌رده‌وام قژت ڕێك بخه‌یت، پاكوخاوێن بیت و بۆنی خۆش له خۆت بده‌یت، ئه‌و كاتانه‌ش كه له ماڵه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێك خۆت ڕاگریت و هه‌ست و سۆزی ژنه‌كه‌ت بریندار نه‌كه‌یت، چونكه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی تۆ هه‌ستی هه‌یه و حه‌ز ده‌كات مێردێكی ڕێكوپێكی هه‌بێت نه‌ك بێ بایه‌خ.
ژنان: كاتێك باس له پاكوخاوێنی ده‌كرێت، مه‌رج نییه بیانووی نه‌بوونی ئاو یان ماندوێتی بۆ مێرده‌كه‌ت بهێنیته‌وه، ده‌توانی دوو یان سێ ڕۆژ جارێك خۆت بشۆیت، زوو زوو جله‌كانت بگۆڕه و بۆنی خۆش له خۆت بده، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته ئه‌و دۆخه‌ی مێرده‌كه‌ت پێت بڵێ بۆنت ناخۆشه و هه‌ستت بریندار بكات، ئه‌گه‌ریش باسی جوانی كرا، مانای ئه‌وه نییه هه‌موو به‌یانییه‌ك مه‌كیاجی ئاهه‌نگ له خۆت بده، ده‌توانی مه‌كیاج نه‌كه‌یت و ته‌نیا ڕووخسارێكی گه‌ش و پاكت هه‌بێت، بۆ مێرده‌كه‌ت له مه‌كیاج جوانتره.