بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاگه‌دار بكاته‌وه، پیاوێكی میسری دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتبووه ناو خه‌وێكی قووڵه‌وه، ئامۆزاكه‌ی خه‌به‌ری كرده‌وه، كه‌چی ئه‌میش مه‌رجی ئاگه‌دارنه‌كراوه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند و 25 فیشه‌كی پێوه نا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن پۆلیسی میسرییه‌وه به میدیاكان دراوه، باس كراوه كه پیاوێكی میسری به ناوی "عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د" له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خه‌وتووه، له‌و كاته‌دا "عیسام"ی ئامۆزای كه بۆ سه‌ربازی له نزیك ئه‌و لادێیه‌ی ماڵی مامی بوو خه‌ریكی مه‌شق بوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ پشوو سه‌رێك له ماڵی مامی ده‌دات.
عیسام زۆر به ساده‌یی ویستبووی ئامۆزاكه‌ی خه‌به‌ر بكاته‌وه كه هاتووه، یان گاڵته‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكات و خه‌به‌ری بكاته‌وه، چه‌ند جارێك بانگی كردووه و عه‌بدوڕه‌حمان هه‌ر گرنگی پێ نه‌داوه، ئیتر هه‌ستاوه به‌تانییه‌كه‌ی لێ كردووه‌ته‌وه و پێی گوتووه هه‌سته له خه‌و دره‌نگه، له جیاتی سوپاسكردنیش، عه‌بدوڕه‌حمان به‌ده‌م خه‌وه‌وه هه‌ڵ ده‌ستێت و چه‌كی سه‌ربازی ئامۆزاكه‌ی هه‌ڵده‌گرێت 25 فیشه‌كی له‌ناو ده‌بێت، هه‌ر هه‌مووی تێدا به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و ده‌یكوژێت، ئه‌مه‌ش بووه یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه نه به ڕێكه‌وتنی خێزانی نه به یاسا چاره ناكرێت، چونكه هۆكارێكی زۆر بێ‌مانا و باوه‌ڕ پێنه‌كراو بۆ كوشتنی ئه‌و كوڕه هه‌بوو.