هاوپەیمانەکانی رووسیا لە جیهاندا کێن؟

:: PM:07:20:10/10/2016 ‌

رووسیا و بەتایبەت ڤلادمێر پوتین سەرۆکی رووسیا ژمارەیەک هاوپەیمان و دۆستیان هەیە لە جیهاندا، لە هەنگاوەکانیدا پاڵپشتی دەکەن و پشتگیری بڕیارەکانی دەکەن.

لە رۆهەڵاتی ناوەڕاستدا رژێمەکەی ئەسەد هاوپەیمانیەتی، سووریا بە ناوچەی سوور دەزانرێت، بەڵام هەڵمەتی ئاسمانی رووسی بەردەوامی هەیە بۆ ماوەی ساڵێکە بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بمێنیتەوە.

تورکیاش دەوڵەتێکی ترە لە لایەنەکانی کێشەی سووریادا، لەگەڵ ئەوەش دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ رووسیا لە رووی ئابوریەوە چاک بکات، لە کاتێکدا فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی لە نۆڤمبەر/تشرینی دووەمی رابردوو خستە خوارەوە.

ئێران، لە سەرەتایی کێشەی سووریاوە پشتگیری رووسیا دەکات، تەنها بە پاڵپشتی رژێمی بەشار نەوەستاوە، رێککەتنی ئەتۆمی لەگەڵ رووسیا هەیە و چەک لە رووسیا دەکڕیت، پەیوەندی سیاسی و ئابووری گرنگیان هەیە.

لە کەڵەکە کردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا لە ساڵی 2014ەوە، رووسیا دەستی کردوە بە گەڕانەوە بەلای رۆژهەڵات و چین و ئێستە یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانیەکانی رووسیا، ئەم ساڵ راهێنانی سەربازی هاوبەشیان بەڕیوەبرد.

پوتین چاوی لەسەر هند داناوە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ باش بکات، یاریکەرێکی سەرەکیە لە ناوچەکەدا، خاوەنی چەکی ئەتۆمیە.

لە هاوڕێیەتی و سیاسەتدا، مێژوو کاری جیاواز دەکات، ساڵانێک کووبا هاوپەیمانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بوو، راول کاسترۆ و ڤلادمیر پوتین سەردانی یەکتریان کردووە، راپۆرتە هەواڵەکان دەڵێن رووسیا بە نیازە بنکەی سەربازی لە دوورگەیەکی دراوسێی ئەمەریکا دابنێت.

ئەو پەیوەندیانەی بنیاد نراوە لەبەر ئەوەی متمانەیان بە ئەمەریکا نییە، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بباتەوە، لەگەڵ رووسیا نزیک دەبێتەوە، ئایا گۆڕانکاری لە نەخشەی هاوپەیمانەکانی رووسیا روو دەدات؟



وشە/ سی ئێن ئێن، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د