زوو بێت یان دره‌نگ، هه‌موو تاكێك له قۆناغی پێگه‌یشتن و به‌ساڵاچوونی ته‌مه‌نیدا، چه‌ند تاڵێك له مووی سه‌ری ده‌ست به سپیبوون ده‌كات تا ده‌گات به سپیبوونی گشتی.
له كۆنه‌وه تا ئێسته، چه‌ندان هۆكاری جیاواز بۆ سپیبوونی قژ دۆزراوه‌ته‌وه، باوترینیشیان به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شه‌كردنی بۆیه سروشتییه‌كانی ناو سه‌ره كه به بۆیه‌ی "میلانین" ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر كه‌س ده‌كه‌ونه ئه‌م بارودۆخه، بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان به‌و شێوه‌یه گه‌شه بكات.
كۆمه‌ڵێك پزیشك و زانكۆی لێهاتوو له زانكۆی "southwestern" تێكساس، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر مشك ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری سپیبوونی قژ و كه‌چه‌ڵبوونیش بدۆزنه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت پرۆتینی krox20 له‌سه‌ر رووی پێسته‌كه هه‌یه كه به‌رپرسه له گه‌شه‌كردن، هه‌روه‌ها پرۆتینێكی تری تێدایه كه به كارگوزاری ناو خانه ناسراوه.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌م دوو پرۆتینه ڕۆڵێكی باشیان هه‌یه له كه‌چه‌ڵبوون و سپیبوونی سه‌ر له مشكه‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك پرۆتینی krox20 له سه‌ری مشكه‌كان وه‌ستێنرا، گه‌شه‌كردنی قژه‌كه‌ش وه‌ستا و به‌ره‌و كه‌چه‌ڵبوون ڕۆیشت، هه‌روه‌ها كه پرۆتینه‌كه‌ی تر وه‌ستێنرا، ورده ورده مووی مشكه‌كه كاڵ بووه‌وه تا سپی بوو.
له دوای ئه‌مه‌ش زانایان به باشتریان زانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام بده‌ن، تا به‌یه‌كجاری بۆیان ڕوون ببێته‌وه كه ئه‌م دوو پرۆتینه به‌رپرسن له كه‌چه‌ڵبوون و سپیبوونی سه‌ری مرۆڤ یان نا.