گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ره ناوداره‌كان، زۆرجار له ڕێی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕێكلامی بازرگانی بۆ جل و پێداویستییه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌یفاش به‌و جله سه‌یره‌ی له دوایین ده‌ركه‌وتنیدا پۆشیویه‌تی، دووباره هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
"هه‌یفا وه‌هبی" گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناوداری لبنانی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "سناپچات" وێنه‌یه‌كی خۆی له ژووری خۆگۆڕینی یه‌كێك له بازاڕه‌كان بڵاو كرده‌وه، كه جلێكی سه‌یری له‌به‌ردایه و هه‌وادارانی پێ سه‌رسام كرد.
ئه‌م جلانه له ماركه‌ی به‌ناوبانگی "Balenciaga" بوون، پێك هاتبوون له تیشێرتێكی مۆدێلی نوێ كه پێشه‌كه‌ی له دواوه‌ی كورتتره، له‌گه‌ڵ پانتۆڵێكی خه‌نه‌یی كه به پێڵاوه بن به‌رزه‌كانییه‌وه نووسابوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و شێوازه سه‌رنجڕاكێش و سه‌یره‌ی به جله‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌خشیبوو، له‌لایه‌ن فانه‌كانییه‌وه چه‌ندان جار بڵاو كرایه‌وه و به یه‌كێك له جوانترین جله‌كانی هه‌یفا ناویان برد.
هه‌یفا وه‌هبی 44 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك نمایشكار ده‌ركه‌وت و له ڕێكلامی چه‌ند كاڵایه‌كی بازرگانیشدا له تیڤییه‌كان ده‌بینرا، پێش ئه‌وه‌ی بچێته بواری هونه‌ر و وه‌ك گۆرانیبێژ ناو ده‌ربكات. ئه‌گه‌رچی هۆی سه‌ره‌كیی ناسراوییه‌كه‌ی به‌هۆی شۆخوشه‌نگییه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕووی كرده بواری نواندن و له چه‌ند دراما و فیلمێكدا وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، به‌لای ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه زیاتر له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.