بوومەلەرزەیەك لە دەربەندیخان و هەڵەبجەی دا

:: PM:09:06:12/11/2017 ‌
كەمێك پێش ئێستە بوومەلەرزەیەك لە سنووری شاری سلێمانی تۆمار كرا و هاووڵاتییان لە چەند شار و شارۆكەیەك هەستیان پێ كردووە و تا ئێستە پلەی گوڕی بوومەلەرزەكە دیاری نییە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تشرینی دووەم، یووسف ساڵح هاووڵاتی پارێزگای هەڵەبجە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە سەعات هەشت و نیووی ئەمشەو لە شاری هەڵەبجە بە تەواوی هەستمان بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەك كرد كە لە شارەكەی داوە.

هاووڵاتییانی شارۆكەی دەربەندیخانیش دەڵێن كە بووملەرزەیەك لە دەورووبەری سەعات هەشت و نیوو هەستی پێ كراوە لەلایەن هاووڵاتییانەوە. هەروەها لە شارەدێی باوەنوور بوومەلەرزەكە هەستی پێ‌ كراوە، تا ئێستەش زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەیە دیار نییە.

لە دوو مانگی ڕابڕدوودا لە شارۆكەی ڕانیە چەندین بوومەلەرزە ڕووی دا كە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوكێ‌ چەند كەسێكیش برینداربوون.



وشە - رامیار جەواد