گۆشتی مریشك یه‌كێكه له گۆشته ته‌ندروسته‌كان و خواردنی هه‌فتانه‌یه و ده‌توانێ چه‌ندان سوودی بۆ جه‌سته هه‌بێت و جه‌سته به ته‌ندروستی بهێڵێته‌وه.
یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانی گۆشتی مریشك ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و ڕیشاڵی سوودبه‌خش، هه‌روه‌ها چه‌ورییه‌كی كه‌می تێدایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزشكارن یان كێشیان داده‌به‌زێنن، پێویستیان به پرۆتینی كه‌مچه‌ورییه، ده‌توانن سوود له گۆشتی سنگی مریشك وه‌ربگرن.
گۆشتی مریشك پێك دێت له ڤیتامینه‌كانی (B6,B3) كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له مانه‌وه به چالاكی و هه‌ست نه‌كردن به ماندوویی، هه‌روه‌ها ئه‌م ڤیتامینانه خانه‌كانی خوێن چالاك ده‌كه‌ن و خانه‌كانی تری ناوه‌وه‌ی جه‌سته به پارێزراوی ده‌هێڵنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه گۆشتی مریشك ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ڕیشاڵی و كاربۆهیدرایت كه مه‌ترسی تووشبوون به پووكانه‌وه‌ی ئێسك كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه خواردنی ڕانێكی مریشك 143 كالۆری تێدایه و سێ گرام كاربۆهیدرایتی تێدایه كه ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه بۆ مه‌ترسی قه‌ڵه‌وبوون.
خواردنی گۆشتی مریشك به گشتی ئازاره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌ره‌وه‌ها به هۆی ترشی ئه‌مینییه‌وه ڕێگری له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار ده‌گرێت، گۆشتی مریشك ڕێژه‌یه‌كی باش له فۆسفۆڕی تێدایه كه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر پاراستنی ته‌ندروستی ئێسكه‌كان، ددان، گورچیله، جگه‌ر و سیستمی ناوه‌ندیی ده‌مار.