میوه‌ی ئه‌نه‌ناس یه‌كێكه له‌و جۆره میوانه‌ی زۆر پێكهاته‌ی تێدایه له ڕووی به‌خشینی سووده‌وه، به‌وه‌ی كالۆرییه‌كی كه‌می تێدایه و ده‌رمانێكی باشه بۆ نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان.
له‌گه‌ڵ خواردنی میوه‌ی ئه‌نه‌ناس ئاره‌زووی خواردنی شیرینییه‌كان ناكه‌ن، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای تامه شیرینه‌كه‌ی كالۆرییه‌كه‌ی كه‌م ده‌ده‌ن به جه‌سته، به‌مه‌یش كێشتان كه‌م ده‌بێته‌وه.
میوه‌ی ئه‌نه‌ناس له كۆمه‌ڵێك ڤیتامین و كانزا پێك ھاتووه، به تایبه‌تی ڤیتامین A ، C و كانزاكانی فۆسفۆڕ و گۆگرد و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و یۆد، سه‌رجه‌م ئه‌م پێكھاتانه‌یش به‌یه‌كه‌وه به سوودن بۆ نه‌ھێشتنی به‌ردی گورچیله و ھه‌وكردنی میزه‌ڵدان و نه‌خۆشییه‌كانی میزه‌ڕۆ، به‌وه‌ی وا ده‌كات بڕێكی زۆر له میز بكه‌نه‌وه و مادده‌ی ژه‌ھراوی بكه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌م میوه‌یه به‌سووده بۆ نه‌خۆشیی به‌رزی په‌ستانی خوێن، ئه‌و پێكهاتانه‌ی تێیدایه یارمه‌تی لووله‌كانی خوێن ده‌ده‌ن بۆ به‌رگریكردن دژ به به‌رزی په‌ستان، هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌نه‌ناس له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌تپارێزێت.
میوه‌ی ئه‌نه‌ناس یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ به‌رگریكردن دژ به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، چونكه ڤیتامین سی تێدایه دژایه‌تی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن و ورده ورده شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادی ڕیشاڵی تێدایه دژی شێرپه‌نجه كار ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م میوه‌یه به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك و جۆری دوو، چونكه خواردنی ئه‌نه‌ناس وات لێ ده‌كات ئاره‌زووی خواردنه شیرینه‌كانت نه‌مێنێت، بۆیه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌دا هاوسه‌نگ ببێته‌وه.