ئه‌منستى ئینته‌رناشونال، حكوومه‌تى سووریا به ئه‌نجامدانى تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى تۆمه‌تبار ده‌كات به پێڕه‌وكردنى ستراتیجى خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان یان له برسان مردن به گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى چوار رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، هاوكات ده‌ڵێ له نێوان 2011 تا 2015 پێنج هه‌زار به‌ندكراوى له سێداره داوه. به‌ڵام حكوومه‌تى سووریا ئه‌و تاوانانه ره‌ت ده‌كاته‌وه بێ خستنه‌ڕووى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك.
له نوێترین راپۆرتیدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌منستى ئینته‌رناشونال له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له سووریا رای ده‌گه‌یه‌نێ، هێزه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌تى سووریا تاوانى دژه مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجام داوه به پێڕه‌وكردنى ستراتیجى خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان یان له برسان مردن له‌و ناوچانه‌ى گه‌مارۆی داون كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سووریادان.
له به‌دواداچوونى ئه‌منستى ئینته‌رناشونال بۆ چوار رێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى سووریا له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه به رێككه‌وتنى "ئاشته‌وایی" ناسێنراوه، ده‌ركه‌وتووه كه به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه، هاووڵاتییانى سڤیلی ئه‌و ناوچانه ناچار كراون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و ئاواره ببن.
ئه‌منستى له راپۆرته‌كه‌یدا چوار رێككه‌وتنه‌كه به پێشێلكردنى یاسای نێوده‌وڵه‌تى تۆمه‌تبار ده‌كات كه حكوومه‌تى سووریا و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان واژوویان كردووه و ده‌ڵێ، ئه‌و ستراتیجه‌ی حكوومه‌تى سووریا گرتوویه‌تییه به‌ر، ستراتیجی برسیكردنى خه‌ڵك و پێ نه‌گه‌یشتنى هاوكارییه مرۆیییه‌كانه له خواردن و پێداویستى پزیشكی بۆ ئه‌و ناوچانه كه خه‌ڵكى سڤیلی لێیه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تۆپبارانیشیان ده‌كات كه ئه‌مانه هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه سووریای پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى.
ئه‌منستى له راپۆرته‌كانیدا له‌سه‌ر سووریا، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشدا بڵاوی كرده‌وه كه حكوومه‌تى سووریا له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا دواى به‌هاری عه‌ره‌بی تا ئێسته، 13 هه‌زار به‌ندكراوى له سێداره داوه.
هاوكات ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه رژێمى ئه‌سه‌دی به پێڕه‌وكردنى سیاسه‌تى له ناوبردنى به كۆمه‌ڵ (جینۆساید) تۆمه‌تبار كردووه، هه‌روه‌ك ناونیشانى راپۆرته‌كه‌شی (كه‌وڵكردنى پێست: له سێداره‌دانى به كۆمه‌ڵ و له ناوبردن له گرتووخانه‌ى سیدنایا).
ئه‌منستى له راپۆرته‌كه‌یدا دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ 84 كه‌سدا ئه‌نجام داوه، له نێوانیاندا خه‌ڵك هه‌بووه پێشتر پاسه‌وانی گرتووخانه‌كان بووه، له دادگاكان كاریان كردووه.
له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌منستى ئاشكرای كردووه كه له نێوان 2011 تا 2015، رژێمى ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵ به كۆمه‌ڵ له گرتووخانه‌ى سیدنایا كه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان له 50 كه‌س كه‌متر نه‌بوونه، هه‌فتانه ده‌یانبردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى گرتووخانه و له ناوه‌ڕاستى شه‌ودا سه‌ریانى ده‌په‌ڕاندن یانیش به‌یه‌كه‌وه له سێداره‌ى ده‌دان، ئه‌مه‌شى زۆر به نهێنى ئه‌نجام داوه.
ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تى سووریا راپۆرته‌كه‌ى ئه‌منستى ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ به گوێره‌ى یاسا، سزادان له سووریا قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نه‌خستووه‌ته ڕوو كه بیسه‌لمێنێت له گرتووخانه‌ی سیدنایا به‌ندییه‌كانى له سێداره نه‌داوه و له رێككه‌وتنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان، هاووڵاتییانى سڤیلی ناچار نه‌كردوون ئاواره ببن یان خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن.