له دنیادا چه‌ندان جۆر زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی جیاوازمان هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یان ته‌مه‌نێك و شێوازێكی ژیانی بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌ش له یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه.
هه‌ر وه‌ك توێژینه‌وه‌ی بۆ كراوه، به‌شێك له زینده‌وه‌ران سووڕی ژیانیان له سه‌عاتێك زیاتر تێپه‌ڕ ناكات وه‌ك مێشی "MayFly " كه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات ده‌توانێت بژی، هه‌روه‌ها به‌شێكی تریش ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بژین یان به‌شێك هه‌یه تاهه‌تایه ده‌توانێت بژی یان بۆ ماوه‌ی 200 ساڵ زیاتر بژی وه‌ك ماسی "كۆی" ژاپۆنی.
جگه له‌و ماسییه، چه‌ندان جۆری تری ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر هه‌ن كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر یان بۆ تاهه‌تایه بژی به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری مانه‌وه‌كه‌ی بزانرێت، به‌ڵام به‌بێ تووشبوون بۆ هیچ نه‌خۆشییه‌ك، چونكه كه زینده‌وه‌ره‌كه نه‌خۆش كه‌وت، تێكچوونێك ڕوو ده‌دات له بواری مانه‌وه له ژیاندا.
لێره‌دا باسی چه‌ند زینده‌وه‌رێك ده‌كه‌ین كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ژین یان بۆ تاهه‌تایه:
یه‌كه‌م - هه‌وری ده‌ریا نه‌مر ( القندیل البحر خالده)
دووه‌م - قرژاڵی ده‌ریا.
سێیه‌م – كیسه‌ڵ.
چواره‌م - نه‌هه‌نگی گه‌وره‌ی ده‌ریا.
پێنجه‌م - ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی هه‌رگیز له ناو ناچن.