شاندێكی کوردستان لە ئەمەریكایە
مەكگۆرك باس لە كوردستانێكی بەهیز و یەكگرتوو دەكات



برێت مەكگورك نوێنەری تایبەتیی ئەمەریكا لە جەنگی دژی داعش لە تویتێكدا باس لەوە دەكات كە ئەمڕۆ چاوی بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەوتووە.

ئەو لە تویتەكەیدا نووسیویەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پێشوازیم لە دۆستی دێرینم فەلاح مستەفا كرد و لەبارەی بایەخی مانەوەی هەرێمی كوردستانی یەكگرتوو و بەهێز لە چوارچێوەی دەستووری عێراق قسەمان كرد.

هاوكات فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش لە تویتێكدا گوتوویەتی، چاویان بە برێت مەكگورك كەوتووە و ئەو چاوپێكەوتنەش دەرفەتێكی باشە بۆ پێداچوونەوە بە رووداوەكانی ئەم دواییانە و پابەندبوونی ئەوان بە پتەوتركردنی پێوەندییەكانی  هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا.

پێویستە بگوترێت ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی نیشان داوە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدات، پێشتریش جیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو، ئەوان لە هەوڵی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدان لەڕێی دەستوورەوە.






وشە - سلێمان تاشان


PM:03:32:14/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌