نەجمەدین كەریم گەڕایەوە سلێمانی

:: PM:06:39:14/11/2017 ‌
نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ یەكەمجار دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە گەڕایەوە سلێمانی.

ئەمڕۆ دووشەم 14ی تشرینی دووەم، نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە لاپەڕی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە كە سەردانی كۆسرەت رەسووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانی كردوە لە نەخوشخانەی فارووق لە شاری سلیمانی.

نەجمەدین كەریم نووسیویەتی، بە یاوەری دەرباز كۆسرەت رسووڵ چووەتە سلێمانی و ئاماژەی بەوە كردووە كە كە كۆسرەت رسووڵ جگە لەوەی جیگری یەكەمی سكرتیری یەكێتییە، پیشمەرگەیەكی قارەمانە و پیاویكی پۆلایە و شاخیك بووە لەپیش دووژمنانی گەلەكەمان.

نەجمەدین كەریم دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە كەركووك هاتە هەولێر و لە لایەن چەند كەسێكی نێو یەكێتی بەردەوام هەڕەشەی لێ دەكرا، تەنانەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە كە شەوی 16ی ئۆكتۆبەر پیلانی كوشتنی هەبووە.

نەجمەدین كەریم لەلایەن بەغداوە چەندان جار بڕیاری دژی دەرچووە و دوایین بڕیاریش لە پەرلەمانی عێڕاق بڕیاری لابردنی وەك پارێزگاری كەركووك دەرچوو، بەڵام لەو كاتەوە تا ئێستە كەركووك بەبێ‌ پارێزگایە.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لەلایەن ماڵباتی جەلال تاڵەبانی ڕاستەوخۆ دژایەتی دەكرێت و چەندان جاریش لە ڕاگەیاندنەكانەوە قسەی نەشیاوی بەرانبەر بەكارهێنراوە.

نەجمەدین كەریم پێی وایە كە ئەوانەی چاوساغی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوون بۆ داگیركردنی كەركووك كە مەبەست لێی چەند كەسێكی نێو یەكێتییە "ناپاكن".
 










وشە - سه‌رخێڵ هاشم