كچێكی تووشبووی نه‌خۆشیی "ده‌رده‌ڕێوی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ قژێك به‌سه‌رییه‌وه نه‌مابوو، خه‌ریك بوو به ته‌واوه‌تی ده‌مرد و بێ هیوا ده‌بوو، به‌ڵام دایكی له‌گه‌ڵ متمانه‌به‌خۆبوون هیوای بۆ گه‌ڕانده‌وه.
"مادی بابوك" ته‌مه‌ن 17 ساڵ، كچێكی ئه‌مه‌ریكییه و له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژی، دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خراپ تووشی نه‌خۆشی ده‌رده‌ڕێوی بوو، هیچ تاڵه قژێك به سه‌ریه‌وه نه‌ما و سیمای مێیه‌تی لێ سه‌نده‌وه، ئه‌مه‌ش مادی تووشی بێ هێزی و له‌ده‌ستدانی متمانه كرد، به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌وه‌ی كه له قوتابخانه به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا و به چاوێكی سووك سه‌یر ده‌كرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دایكی مادی هه‌میشه كڵاو و قژی ده‌ستكرد "باڕۆكه"ی جۆراوجۆری بۆ دروست كردووه، كه‌چی هاوڕێكانی له قوتابخانه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر گاڵته‌یان پێ ده‌كرد و ده‌یان شكانده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك خوێندن گه‌یشته كۆتای ساڵ و ئاماده‌كارییه‌كانی ئاهه‌نگی ده‌رچوون ده‌ستی پێ كرد، مادی بڕیاری دا به‌شداری نه‌كات و نه‌ڕواته قوتابخانه، چونكه به ته‌واوه‌تی ئومێد و متمانه‌ی له‌ده‌ست دابوو.
دایكی مادیش به‌رگه‌ی ئه‌م ئازاره‌ی كچه‌كه‌ی نه‌گرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی وێنه‌كێش بوو، بۆ ئاهه‌نگه‌كه كچه‌كه‌ی به جوانترین شێوه گۆڕی و وێنه‌ی چه‌ند گوڵێكی له‌سه‌ر سه‌ری كچه‌كه‌ی نه‌خشاند، ئه‌مه‌ش وای له مادی كرد وره‌ی به‌رز بێته‌وه و دووباره متمانه به‌خۆبوونی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و به‌شداری له وێنه‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابخانه‌ی بكات.