هه‌نجیر به یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها به وشككراویش سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته دژ به نه‌خۆشییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی"
healthyeating" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌نجیر به وشككراوه‌یی سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته، چونكه بڕێكی كه‌م كالۆری تێدایه و كێش زیاد ناكات، هاوكات ماده‌ی ڕێشاڵی به سوودی تێدایه كه به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات.
له هه‌مانكاتدا هه‌نجیری وشككراو ڤیتامین K تێدایه كه پێستی ده‌موچاو جوان ده‌كات، هه‌روه‌ها ماده‌ی پۆتاسیۆمی تێدایه كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ دروستكردنی ماسولكه‌ی به‌هێز و چالاككردنی دڵ و پاراستنی دڵ له نه‌خۆشی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن.
هه‌نجیری وشككراو له ماده‌ی دژه‌ئۆكسان پێكهاتووه كه به "فێنۆڵ" ناسراوه، ئه‌و ماده‌یه دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشیی كوشنده، هه‌روه‌ها ئه‌م میوه‌یه دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه و خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات، جگه له‌وانه‌ش جۆرێك ماده‌ی ڕێشاڵێ تێدایه كه ئاستی كۆڵسترۆلی خراپ له لووله‌كانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
له هه‌مووی گرینگتر هه‌نجیری وشككراو یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات كێش كه‌م بكاته‌وه، چونكه كالۆری كه‌م تێدایه، واته ڕۆژانه خواردنی سێ بۆ چوار دانه له هه‌نجیری وشككراو كێش به ڕێژه‌یه‌كی باش كه‌م ده‌كاته‌وه.