كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی كوردستان

:: AM:10:24:17/11/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەنراوەكە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا دەبێ، لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 28 پلە و نزمترین پلەش نۆ پلەی سیلیزی دەبێ.

هەروەها سبەی شەموو بەهەمان شێوە ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا دەبێ، لە هەولێر و سلێمانی و كەركووك و دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 27 پلە و نزمترین پلەش 10 پلەی سیلیزی دەبێ.







وشە - رامیار جەواد