هێزەكانی عێراق چوار شوێنیان لە داعش ڕزگار كرد

:: PM:12:16:17/11/2017 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پرۆسەی كۆنترۆڵ كردنەوەی شارۆچكەی "راوە"ـی پارێ.گای ئەنبار وەك دوا پێگەی داعش لە عێراق، هیزە عێراقییەكان توانیان چەند گەڕەكێكی ئەو شارۆچكەیە كۆنترۆڵ بكەنەوە.

عەبدولئەمیر یاروڵا، فەرماندەی كردەوە گەلی ئازادكردنەوەی رۆژئاوای ئەنبار ئاشكرای كردووە، كە هێزە عیراقییەكان توانیویانە گەڕەكەكانی ئەبو كوە، ئەلبوعوبێد، قادسیە و ئەزرشیە لەبەشی رۆژئاوای ناوەندی شارۆچكەی راوە كۆنترۆڵ بكەنەوە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاوی كردوەتەوە، پرۆسەی ئازادكردنی شارۆچكەی راوە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێ كردووە كە دەكەوێتە سنوری پارێزگای ئەنبار و لەسەر رووباری فوراتە، لەدوای كۆنترۆڵ كردنەوەی شارۆكەی "قائیم"، ئەو شوێنە بووەتە دواین پێگەی رێكخراوی داعش لە عێراق.

لەدواین ڕاپۆرتی هێزەكانی هاوپەیمانان ئاشكرایان كردبوو كە ئێستە لە %95 خاكی عێراق لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش ڕزگار كراوە كە پێشتر داگیری كردبوو.

سەرچاوە/ شەفەق نیووز




وشە - رامیار جەواد