نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له سۆران، بیرۆكه‌یه‌كی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی داناوه كه بریتییه له‌وه‌ی، هه‌ر منداڵێك لای ئه‌وان له دایك ببێت، خانه‌واده‌كه‌ى گوڵێك پێشكه‌شى نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه به نه‌ریتێك و هه‌موو خانه‌واده‌كان خۆبه‌خشانه پابه‌ند بوون پێوه‌ی.
دكتوره مه‌هاباد دلاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران به وشه "ى گوت، پڕۆژه‌یه‌كمان به ناونیشانی "گوڵی ته‌مه‌ن و نه‌مامی ته‌مه‌ن" ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندرووستیى هه‌ولێر كرد و به‌خۆشحاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه و له‌لایه‌ن كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پڕۆژه‌كه چووه‌ته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له پڕۆژه‌كه‌دا كه به هه‌ماهه‌نگیى رێكخراوى "ئاوێزه" جێبه‌جێ كراوه، هه‌ر كه‌سێك له‌كاتی داواكردنی زانیاریی له‌دایكبوون (بیان ولاده) دواى له‌دایكبوونى منداڵه‌كه‌یان، به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه گوڵێكی سرووشتی یا نه‌مامێك ببه‌خشێت به نه‌خۆشخانه، مه‌به‌ستمان له‌م پڕۆژه‌یه، هه‌ستی به‌خشینی هه‌ستی سوپاسگوزارییه به‌رانبه‌ر له‌دایكبوونی ئه‌و كۆرپه‌یه و سوپاسگوزارییه به‌رانبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌كه پێشكه‌شی دایكانی ده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوون و منداڵانى سۆران وای گوت.
نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایك بوون و منداڵانی سۆران له 14ی مارسی 2011 به فه‌رمى كراوه‌ته‌وه. نه‌خۆشخانه‌كه له به‌شى منداڵان و ئافره‌تان پێك هاتووه، به‌شى ئافره‌تان له هۆڵی له‌دایكبوون، به‌شى نه‌شته‌رگه‌ری، فریاكه‌وتنى ئافره‌تان و ره‌دهه، هه‌روه‌ها به‌شى منداڵانیش، ڕاوێژكاری هه‌یه، هه‌روه‌ها فریاكه‌وتنى منداڵان، ره‌دهه و له‌ناكاوی هه‌یه. جیا له‌مه‌ش به‌شى تیشك (MRA & CITE SKAN & SONAR) و ڕاوێژكاریی هیماتۆلۆجى هه‌یه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى تالاسیمای لێ ده‌كرێت و خوێن له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان و ئافره‌تانى سۆران وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه تایبه‌ت كه له زۆربه‌ى نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌كرێ، له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوونى سۆرانیش ئێواران به شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌شته‌رگه‌رى ده‌كرێ.
142 پزیشك و په‌رستیار له‌و نه‌خۆشخانه‌یه رۆژانه كار ده‌كه‌ن.
سۆران/ موڕشید برادۆستى