ئه‌و پشووه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له هه‌موو ده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرێ، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و گوته‌بێژی حكوومه‌ت ده‌ڵێ: یه‌كشه‌م ده‌وامی فه‌رمییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو، 19ی تشرینی دووه‌م، دەوامی فەرمییە و پشوو نییە.
ڕۆژی یه‌كشه‌م، هاوكاته له‌گه‌ڵ 12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌م به مێژووی كۆچی كه ده‌كاته ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، هه‌موو ساڵێك له‌و ڕۆژه‌دا كراوه به پشووی فه‌رمی، به‌ڵام ئه‌م ساڵ ڕۆژه‌كه ده‌ستكاری كراوه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هیچ ڕێنماییه‌كی له‌سه‌ر نه‌داوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ ڕۆژێكی تر دیاری بكرێ.