بەغدا لەسەر میلیشیاكان دژی ئەمەریكا دەوەستێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی مواتن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەی توندی لە ئەمەریكا گرت لە بەرامبەر دانانی ناوی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە لیستی تیرۆر و داوای كرد، حكوومەت و وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی توند لەوبارەوە دەرببڕن.

لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەمەریكا ناوی گرووپی میلیشیاكانی "نوجەبا"ی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەیش كاردانەوەی توندی لایەنەكانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە و حكوومەتی عێراقیش تا ئێستە بە فەرمی لە بەرامبەر ئەو كارەی ئەمەریكا هەڵوێستێكی ڕوونی ڕانەگەیاندووە.

حامد خزری سەرۆكی فراكسیۆنی "مواتن" لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەوبارەوە گوتی، لەم دواییە ئەمەریكا هەوڵی بێزاركەر بۆ بەئامانج گرتنی حەشدی شەعبی دەدا و دەیەوێ لە رەمزەكانی ئێمە بدا، بۆیە یەكێك لە گرووپەكانی ناوی حەشدی شەعبی كە هێزەكانی "نوجەبا"ن خراوەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، ئەم كارە بە توندی ڕەت دەكەینەوە.

ئاماژەی دا، پێویستە هەڵوێستی عێراق بە ڕووی بێتە دەربڕین و نابێ ڕێ لە بە ئامانج گرتنی حەشدی شەعبی بدرێ، چونكە ئەوان پاڵەوانن و عێراقیان لە تیرۆریستان ڕزگار كرد و دنیاشیان ڕزگار كرد.

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە داوا لە وەزارەتی دەرەوە و حكوومەت و لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان و تەواوی لایەنە سیاسییەكان دەكات، بە ئەركی خۆیان هەستن و بە توندی ئەو بڕیار و هەنگاوەی ئەمەریكا ڕەت بكەنەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوو كۆنگرێسی ئەمەریكا فشاری زۆری لەسەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دروست كرد و بەوهۆیەوە ڕێوشوێن بەرامبەر گرووپی نوجەبا گیرایەبەر و بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی هەژمار كرا، هاوكات لەسەر بەكارهێنانی چەكی ئەمەریكا لەلایەن میلیشیاكان سەر بە ئێرانەوە، كۆنگرێس لە هەوڵدانی بەردەوامدایە، تا ئەو كارە بە تەواوی قەدەغە بكات و میلیشیاكان لە چەكی ئەمەریكی دابماڵرێن.

سەرچاوە/سپوتنیك.


وشە - باز ئه‌حمه‌د


AM:10:07:18/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 10586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌