شه‌وی رابردوو و به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا، به چڕی گه‌لی باڵنده و ئاڤاشین له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدییان بۆردمان كرد و زیانی گیانی و مادیی زۆریان به گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه گه‌یاندووه.
"شوكری سیته‌یی" هاووڵاتییه‌كی گوندی "سیته"ی نێو گه‌لی باڵنده‌ی سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێیه له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی، به "وشه"ی گوت، شه‌وی رابردوو تا به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌موو دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا، زور به سه‌ختی بۆردمانی گه‌لی باڵنده و ئاڤاشینیان بۆردمان كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه، شه‌هید و بریندار له گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌یه و تا ئێسته‌یش جار به جار له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌وه‌شی گوت، "له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانه، شۆفه‌ڵێك و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و تراكتورێك له‌گه‌ڵ باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه له گه‌لی باڵنده وێران كراون و سووتێنراون، هاوكات چه‌كدارانی په‌كه‌كه كوژراو برینداری هه‌یه و خه‌لكی ناوچه‌كه به چاوی خویان بینیوه ، به‌ڵام نه‌زانڕاوه كه ژماره‌یان چه‌ند بووه"
ئه‌و ناوچه‌كه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆردمان كراوه، ته‌نیا كیلۆمه‌ترێك له ناوچه ئاوه‌دانییه‌كانی شاره‌دیێ شێلادزێ دووره و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ناوچه‌كه دروست كردووه و چه‌ندان خێزانیش ناچاربوون له ماڵه‌كانیان ده‌ركه‌ون.
ئامێدی، نه‌وزاد هلۆری