ئه‌م خواردنانه‌ بكوژی بێدەنگن

:: PM:08:14:10/10/2016 ‌
زانایانی بواری تەندروستی دووپاتی دەكەنەوە كە مەترسییەكانی شەكر بۆ تەندروستیی مرۆڤ لە مەترسییەكانی خوێ زیاترە، شەكر هۆكارێكی بەهێزترە بۆ تووشبوون بەبەرزبوونەوەی پاڵپەستۆی خوێن و جەڵتەی دڵ و مێشك.

بەپێی وتارێكی گۆڤاری " The American Journal of Cardiology"ی ئەمەریكی داوا لە حكوومەتی ئەمەریكا كراوە كە رێگری بكات لە بەكارهێنانی رێژەی زۆری شەكر لە خۆراكە ئامادەكراوەكاندا.

دووپاتیش دەكاتەوە كە ساڵانی رابردوو چاوەكان هەمووی لەسەر زیانەكانی خوێ بوون وەك هۆكاری سەرەكیی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ، لە راستیدا خراپ حاڵیبوونێك هەبوو، چونكە دەركەوتووە كە شەكر مەترسیدارترە و كەم بەكارهێنانیشی لە بەرزبوونەوەی پاڵپەستۆی خوێن دەمانپارێزێت.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن وەك "بكوژی بێدەنگ" وەسف دەكات كە لە سەرانسەری دنیا یەك ملیار كەس بەدەستییەوە دەناڵێنن و زۆر جار هۆكاری جەڵتەی دڵ و مێشكە كە ئەگەر چارەسەر نەكرێن ئەنجامەكانیان مردن و لەناوچوونە و ساڵانە 9 ملیۆن كەس بەو هۆیەوە دەمرن.

وشه‌/ takvim.com / عه‌لی سدیق




وشە - عه‌لی سدیق