پەرلەمانتارێكی شیعە: كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان خەریكە چارەسەر دەبێت

:: PM:11:27:18/11/2017 ‌

عەباس بەیانی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رای گەیاند كە تەنگژەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان خەریكە چارەسەر دەبێت، لەو كاتەی بەغدا لە یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكان لە رووی دەستوورییەوە نزیك دەبێتەوە.

عەباس بەیاتی ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند كە تەنگژەكە خەریكی چارەسەربوونە و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی نانی چەند هەنگاوێكە بە مەبەستی گەیشتن بە تەوافووق لەگەڵ دۆخە نوێیەكەوە، ئاماژەی كرد، هەروەها بەغداش لە یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكە دەستوورییەكان نزیك دەبێتەوە.

زیاتر گوتی، ئێستە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی پێداچوونەوەیەكی راستەقینەیە و بەغداش دەیەوێت ئەو هەنگاوانە ببنە كردار و جێی متمانە لە رێگەی دەستبەرداربوونی ئەنجامی ریفراندۆم كە مەرجێكی ئاستەم نییە. 

بەیاتی ئاماژەی كرد كە چەندان جموجۆڵی سیاسی هەن لەسەر ئاستی كوردی یان هاوپەیمانی نیشتیمانی وەیا سوننە و دووپاتی كردەوە كە هەروەها بەمنێزیكانە فایلی ئیدارەدانی كەركووك یەكلا دەبێتەوە.

لای خۆیەوە هیزەر نویرت گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی بانگهێشتنی هەولێر و بەغدای كردەوە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانیان و ستایشی گفتوگۆی سەربازی نێوان هەردوولا كرد كە لەماوەی رابردوو ئەنجام درا، ئەو رای گەیاند كە بوونی وتوێژە سەربازییەكان مانای ئەوەیە كە ئەوان ماوەیەكی باشیان لە وتوێژەكانیان بڕیوە.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی تشرینی دووەم، لە هەواڵێكی سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، رێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە پێوەندییەكەی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ هێوربوونەوەی گرژیی هێڵەكانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەربڕی و دانبەخۆداگرتنی هەردوولای بۆ پاراستنی ئارامی بەرز نرخاند.

هەروەها دەستخۆشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ڕێزگرتن لە لێكدانەوەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دەستوور، دووپاتی كردەوە لە پاراستنی ئارامی كردەوە لە پێناو زەمینەسازی بۆ گفتوگۆی رژدی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور.

نێچیرڤان بارزانی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە رای گەیاندووە ئامادەیە بە گفتوگۆی رژد لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق و هەموو كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات. نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست ئەمەریكا و هاوپەیمانان رۆڵی خۆیان لە دەست پێكردنی گفتوگۆی هەولێر بەغدا بگێڕن و لەمبارەیەوە هاوكار و پشتیوان بن. 

سەرچاوە: فورات نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل