بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م دادگای فیدڕاڵیی عێراق، بڕیاری كۆتا له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بدات، پێشبینی ده‌كرێ بڕیاره‌كه به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم بێت، به‌ڵام ئایا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندی ده‌كات یان به شێوه‌یه‌كی یاسایی تانه‌ی لێ ده‌گرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه، دوو جۆر ڕێككه‌وتن له نێوان حكوومه‌عی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌كانی دوای ڕیفراندۆم ده‌كرێ، جۆرێكیان په‌نابردنه بۆ دادگای فیدراڵی و به پێی زانیارییه‌كان، سبه‌ی دادگا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌ششاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پابه‌ندبوونی خۆی بۆ بڕیاره‌كه نیشان ده‌دات و ئه‌م كێشه‌یه له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه كۆتای پێ دێ.
پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو، "به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستووری عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، ڕێز له‌و ڕاڤه‌كردنه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ مادده‌ی یه‌كه‌م له ده‌ستوور ده‌گرین (ماده‌كه: كۆماری عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیی سه‌ربه‌خۆیه، خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واوه كه سیسته‌می حوكمڕانی تیایدا كۆماریی په‌رله‌مانیی دیموكراتییه، ئه‌م ده‌ستووره گره‌نتی یه‌كێتیی عێراقه)، له هه‌مان كاتیش‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه بڕوامان وایه كه پێویسته ئه‌مه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنی دیالۆگێكی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له ڕێی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی هه‌موو ماده‌كانی ده‌ستووری عێراقه‌وه به جۆرێك ببێته هۆی گره‌نتیكردنی پاراستنی ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاتوو له ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ی ئه‌مه تاكه ڕێیه بۆ گره‌نتیكردنی یه‌كێتیی عێراق وه‌ك له ماده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستووردا هاتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاش بڕیاری دادگا و ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پابه‌ندبوون پێوه‌ی، قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات كه دانوستانه‌كانه له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئه‌رك و مافه‌وه، پێگه‌ی خۆی جارێكی تر له‌گه‌ڵ عێراقی فیدراڵیدا گرێ بداته‌وه و بابه‌تی به‌شه بودجه و بابه‌ته‌كانی تریش هه‌ر له ژێر ئه‌و بازنه‌یه‌دا باس ده‌كرێن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نێوان دوو ڕوانگه‌دایه، یه‌كێكیان گه‌لی كورده كه ده‌نگی به ڕیفراندۆم داوه و نایه‌وێ ڕه‌ت بكرێته‌وه، له لایه‌كی تره‌وه په‌ستانی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه له‌سه‌ره و به‌غدا ده‌یه‌وێ ڕێژه‌ی بودجه و مافه دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كه‌م بكاته‌وه، له كاتێكدا ته‌نانه‌ت دادگای باڵای عێراق ئه‌و ڕیفراندۆمه ڕه‌ت بكاته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند بێت پێوه‌ی، ده‌بێ به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی تر بكرێ، نه‌ك ته‌نیا به بڕیار، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ.
دوای سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوول بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه په‌یامێكی به دنیا دا، خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێ له عێراق جیا ببنه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌جیاتی پێشوازیی مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه وه‌ك چۆن له بنه‌مای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه و هه‌موویان پێی ڕازی بوون، به‌ره‌وپیری ئه‌م بڕیاره‌ی كوردستان نه‌هاتن و پشتیان تێ كرد، چونكه پێیان وابوو ده‌بێ شه‌ڕی تیرۆر كۆتای پێ بێت و كوردیش له عێراقدا له ژێر سێبه‌ری ده‌ستووره‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێران به ڕه‌زامه‌ندیی عێراق و به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، نیوه‌ی ئه‌و خاكه‌یان داگیر كرد كه ڕیفراندۆمی لێ ئه‌نجام دراوه و هه‌رێمی كوردستانیان گه‌ڕانده‌وه بۆ پێش هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و شه‌ڕی داعش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دۆخی ژیانی هاووڵاتییان نه‌شێوێ، په‌نای بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ عێراق برد و ئاماده بوو ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو سڕ بكات، به‌و مه‌رجه‌ی عێراق پابه‌ند بێت به ده‌ستووره‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق، هۆكاری په‌نابردنی كوردستان بوو بۆ جیابوونه‌وه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ عێراق كار بكات و ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه دارایییه‌كانیشی ڕاده‌ست بكات، به‌و مه‌رجه‌ی عێراق وه‌ك خۆی 17%ی بودجه‌كه‌ی بۆ بنێرێ، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه هیچ پێشوازییه‌ك نه‌كراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه په‌سه‌ند كراون و ئاماده‌یییان ده‌ربڕیوه جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ئابووریی له چوارچێوه‌ی عێراقدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێسته له به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، ده‌بێ ناوه‌ندێك بدۆزێته‌وه كه هه‌م ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، هه‌م بتوانێ حكوومه‌تی عێراق ڕازی بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به پشتیوانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش ئاماده‌ن نێوانگیری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.